هەناردەی ڕۆژانە ٣٦ ملوێن مەتری سێجا گازی ئێران
بەشگەی نیشتمانیی گازی ئێران لە پێنج مانگی ڕابردوودا بە شێوەی مام نێونجی لە ڕۆژدا نزیک ٣٦ ملوێن مەتری سێجا گازی هەناردە کردووە .
بەشگەی نیشتمانی گازی ئێران ، تەنیا لە یەک مانگی رابردوو)ژەئیە-ئاگۆست) لە رۆژدا ٤٢ ملوێن مەتری سێجا گازی هەناردە کردووە، ئەم ڕێژەیە لە چاو چوار مانگیی پێش لەو زۆرتر بۆتەوە .
هەرلەم حالە دا ، هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق لە کۆتاییەکانیی ژوئەنی ڕابردوو دەستپێکراوە . ئێران دوو گرێبەستیی هەناردە کردنیی گازی بۆ بەغدا و بەسرە لەگەڵ عێراق ئیمزا کردووە .
بەشگەی نیشتمانیی گازی ئێران و وەزارەتی کارەبا و وزەی عێراق، ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستیی گازیان واژوو کردووە و ساڵی ٢٠١٦ بەڵگەیەک لە بارەی زۆرتربوونەوەی بارستا و ماوەی زەمانیی گرێبەستیی نێوان دوو وڵات بەو زێدە کراوە .
دووهەمین گڕێبەستیی هەناردە کردنیی گاز بۆ ناوچەی بەسرەی عێراقیش ساڵی ٢٠١٥ ئیمزا کراوە. گازی هەناردەی ئێران بۆ دابینی سووتەمەنیی هازگەکانیی " ئەلسەدر" و " ئەلمەنسورە" ی بەغدا بەمەبەستی وەبەر هێنانی کارەبا کەڵکی لی وەربگێردرێت .