ئاب 17, 2017 13:28 Asia/Tehran
  • لاریجانی: ئازادەکان مافێکی گەورەیان لە ئەستۆی گەلی ئێراندا هەیە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئازادە سەربەرزەکان مافێکی گەورەیان لە ئەستۆی گەلی ئێراندا هەیە، ڕایگەیاند: ئازادەکان لە دووبەرەدا دژ بە ڕژێمی سەدامی دیکتاتۆری لەناوچووی ئێراق شەڕیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "عەلی لاریجانی" ڕۆژی پێنجشەممە وتیشی؛ ئازادەکان یەک جار لە بەرەکانی شەڕ و جاری دیکە لە بەندیخانەکاندا دژ بە ڕژێمی سەدام خەباتیان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ئاگوستی ٢٠١٧، ساڵڕۆژی گەڕانەوەی ئازادە سەربەرزەکان بۆ ئێرانی ئیسلامییە.

ئاگوستی ١٩٩٠ ( ٢٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٩) ئێرانی ئیسلامی گەڕانەوەی ئازادە سەربەرزەکانی  بە خۆوە بینی کە پاش چەندین ساڵ یەخسیری لە زیندان و گرتووخانە تۆقێنەرەکانی ڕژێمی بەعس، پێیان نایەوە سەر خاکی نیشتمانی ئیسلامی.

گەڕانەوەی ئازادە سەربەرزەکان پاش چەندین ساڵ بەرگە گرتن بەرامبەر بە نالەبارترین ئەشکەنجەکان، ئەنجامی خۆڕاگریی وشیارانەی گەلی ئێران بەرامبەر بە دوژمن و هەنگاو نان لە چوارچێوی ستراتژیی دیاری کراو لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بوو.

گەڕانەوە ئازادە سەربەرزەکان بۆ ئێرانی ئیسلامی هەروەها لە دەسکەوتەکانی خۆڕاگری لە سەر بنەما و پرەنسیپەکان، ئارمانجەکان و بەرخۆدان لەهەمبەر زێدەخوازییەکانی دوژمنانی دڵڕەقی ئێران لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕی داسەپێندراوی ڕژێمی بەعس بە سەر ئێراندایە.