ئاب 17, 2017 16:31 Asia/Tehran
  • سێهەم ڕۆژی لێکدانەوەی شیاوەتیی وەزیرانی پێشنیاریی کابینەی

لێکدانەوەی شیاوەتیی وەزیرانی پێشنیاریی کابینەی "حەسەن ڕۆحانی" لە سەحنی عەلەنیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران درێژەی هەیە.

کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی "عەلی لاریجانی" سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە سەبارەت بە  لێکدانەوەی شیاوەتیی وەزیرانی پێشنیاریی "حەسەن ڕۆحانی"  بۆ کابینەی دوازدەهەم دەست پێ بوو.

کاری  لێکدانەوەی شیاوەتیی وەزیرانی پێشنیاریی "حەسەن ڕۆحانی" بە بەرگریی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو وەزیرانە دەست پێ بووە.