ئاب 17, 2017 22:27 Asia/Tehran
  • ئەمیر حاتەمی : ئێران دەستەڵاتی موشەکییانەی خۆی پەرە پێ دەدات

وەزیری پێشنیار کراوی حەسەن ڕۆحانی بۆ بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ئێران دەستەڵاتی موشەکییانەی خۆی لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت باڵستیک، کروز و چەکی دژی ئاسمانی پەرە پێ دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری پێشنیار کراوی حەسەن ڕۆحانی بۆ بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی شیاوەتیی وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵ دەدات هەتا وێڕای پاراستن و پاوەجێیی تواناییەکانی ئێستای، ئاستی دەستەڵاتی موشەکییانەی ئێران لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت باڵستیک، کروز و چەکی دژی ئاسمانی بەرزتر کاتەوە، وتیشی : بە پێی ڕوانگەی ئابووریی خۆڕاگرانە و سەرمەشقی خۆماڵیی ئێران، هەوڵی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی دابین کردنی توانایی بەرەڤانی و ئاسایشتی نەتەوەی ئێران بە کەمترین خەرج و بەرج بە ئەنجام گەییشتووە.

وەزیری پێشنیار کراوی حەسەن ڕۆحانی بۆ بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەمڕۆکە سوپاس بۆ خوداوەند کۆماری ئیسلامیی ئێران باڵاترین دەستەڵاتی بەرگری و بەرەڤانیی هەیە.

سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری پێشنیار کراو بۆ وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە ئاستی ناوچەکەش دا هەوڵەکانی ڕاستبێژانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی سەقام و ئاسایشت بۆ ناوچەکە ئەنجامی باشی لێ کەوتووەتەوە، وتیشی : دوژمنان ئاگایان لە جێ و شوێنی بەرزی ئێران لە هاوکێشەکانی دەستەڵاتی ناوچەکەو جیهانەو دانی پیادا دەنێن.

لێکدرانەوەی شیاوەتیی وەزیرە پێشنیار کراوەکانی کابینەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە هۆڵی ئاشکرای مەجلیسی شورای ئیسلامی دا لە ڕۆژی سێ شەممەوە دەستی پێ کراوەو هەرواش بەردەوامە.