ئاب 18, 2017 08:54 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: داعش و پشتیوانانی تیرۆریستان نموونەی بەرچاوی دواکەوتوویی و دووبەرەکی لە چاخی نوێدان

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەبەوەی کە داعش و پشتیوانانی تیرۆریستان نموونەی بەرچاوی دواکەوتوویی و نیفاق لە چاخی نوێدان، راشکاوانە ڕایگەیاند: تیرۆریستان تەنیا هەر بە زمان بانگەشەی ئیمان دەکەن.

"حەسەن ڕۆحانی" شەوی هەینی لە دیداری یەکێک لە جانبازانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز لە تاراندا ڕایگەیاند؛ ئەگەر تیرۆریستانی تەکفیری لە ئێراق و سووریا دەسەڵاتیان گرتبایە دەست، ئیدی هیچ شتێک لە پلە و پێگەی  و ئابڕووی ئیسلام نەدەمایەوە.

ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژە بە فیداکاری و گیانبەخت کردنەکانی بەرگریکارانی حەرەمی ئەهلی بەیت (ع) پێی داگرت؛ ئەگەر ئەو فیداکاری و گیانبەخت کردنانەی بەرگریکارانی حەرەم نەبوایە نەک هەر ئێراق و سووریا بەڵکوو هەموو ناوچەکە دەکەوێتە مەترسیی تیرۆریزم.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە باروودۆخی هەنووکەی جیهانی ئیسلام، تەنیا هەر گیانبەخت کردن و فیداکاری دەتوانێ موسڵمانان ڕزگار بکات.