ئێران پەلاماری تیرۆریستی شەوی ڕابردووی سپانیای ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی شەوی ڕابردووی بارسێلۆنا ڕایگەیاند: گرفتەکانی جیهانی ڕێگەچارەی جیهانییان هەیە و هەموو وڵاتانی ئاشتی خواز بەشێوەیەکی بڕوامەند و بەرپرسانە، یەکێتییەک جیهانی بە دژی توندوتیژی، ئاڵۆزی و تیرۆر پێک بێنن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی تیرۆریستی و دژە مرۆیی شەوی ڕابردوو لە بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ دەوڵەت ، گەل و بنەماڵەی کوژراوان و بریندارانی ئەم تاوانکارییە دڕندانەیە هاوخەمی دەربڕی .
قاسمی وتیشی: دوای شکستەکانی مەیدانی و دوابەدوای تیرۆریستەکانی توندڕەو لە ناوچە ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی تیرۆریستی لە هەموو ناوچەکانی جیهان لە فەرمانی کاری ئەوان دایە و کوشتنی خەڵکی ئاسایی و بێ تاوان لە ئامانجە نگریسەکانی ئەوانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای پێداگری لەسەر ئەم ڕاستییە کە تیرۆریسم ئێستا لە جیهان دا بووەتە گرفتێک وتیشی : ئەمڕۆ تیرۆریزمی شکست خواردووی داعش هەموو سنورەکانی جوگرافیایی و بیروڕایی گرتوەتەوەو ئێستا جیهان هەموو گەڵانی سەرانسەری جیهان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەتا ئەفریقا و لە ڕۆژهەڵاتی دوور هەتا ئەورووپا ئامانجی هەڵمەتی درندانە و دژە مرۆیی ئەوانە.
قاسمی لە کۆتایی دا وێڕای پێداگری لەسەر ئەم خاڵە کە گرفتی جیهانی ڕێگەچارەی جیهانی هەیە وتیشی: ئەمڕۆکە هیچ وڵاتێک تەنانەت لایەنگرانی ئەشکرا و نهێنی تیرۆریستەکان ناتوانن لەم مەترسیە نەکبەتبارەی جیهان هەست لە هێوری و ئاسایش بکەن .
وادیارە کاتی ئەوە گەیشتوە کە هەموو وڵاتانی ئاشتی خواز و ئەوانەی کە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە مانای ڕاستەقینەی خۆی دەخەنە فەرمانی کاریانەوە، بەرپرسانە و بڕوادارانە یەکێتییەکی جیهانی بە دژی توندوتیژی و تیرور پێک بێنن بە دوور لە هەرچەشنە ناکۆکییەکی بیروڕا، ئەولەویەتی خۆیان بکەنە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و لەم ڕێگا پیروزەش کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک یەکێک لە قوربانیانی تیروریزم کە هەمووکات لە هێڵی بەرایی بەرەنگار بوونەوەی توندرۆیی و تیرور دایە و خەرج وبەرجێکی زۆری لەم بوارەدا کردووە، ئامادەی دانی یارمەتی و هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانییە .
هەوڵی تیرۆریستی شەوی ڕابردوو لە ئیسپانیا بووە هۆی کوژرانی سێزدە کەس و بریندار بوونی زۆرتر لە پەنجا کەس .
تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی کە بە ئوتوموبیلی وەن بەسەر حەشیمەتی ئامادەبوون لە مەیدانێک لە باسێلۆنای ئیسپانیا ئەنجام بوو، گرتە ئەستۆ.