ئیمام جومعەی کاتیی تاران : ئەمریکا پێشەنگە لە بواری بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە جیهان دا
ئیمام جومعەی کاتیی تاران بە ئاماژە بە تاوانکاری ڕەگەزپەرەستانە لە ئەمریکا وتی : ئەمریکا لە هێڵی بەرایی بنپێکردنی مافی مرۆڤ دایە و کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دەبێ شەرم بکەن لە باسکردن لەسەر مافی مرۆڤ لە وڵاتانی دیکە .
لە خۆپیشاندانی ڕەگەزپەرەستانەی ڕۆژی شەممە لە شارلۆتزۆیل ی ئەیالەتی ویرجینیای ئەمریکا لاوێک بە ئوتوموبیل پەلاماری کردەسەر خۆپیشاندەران کە بووە هۆی کوژرانی ئافرەتێک و بریندار بوونی نۆزدە کەس.
ئایەتوڵڵا سەید ئەحمەد خاتەمی لە خوتبەکانی نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیەی تاران وتی : دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە کردەوەکانی خۆی داکۆکی لە تاوانکاری ڕەگەز پەرەستانە دەکات .
ئایەتوڵڵا خاتەمی هەروەها وێڕای ئیدانە کردنی تاوانکاری تاقمە تیرۆریستییەکان لە میرزا ئولەنگی ئەفغانستان و بارسێلۆنا وتی : تاقمەکانی تیرۆریستی لەوان داعش دەست پەروەردەی ئەمریکان و خەڵکی وڵاتانی ڕۆژاوایی لەبەر ئەوەی کە بیانەوێ لە تاوانکاری تیرۆریستەکان لە ئەمان دابن، دەبێ داوا لە دەوڵەتەکانیان بکەن داکۆکی لەوان نەکەن.
ئیمام جومعەی کاتیی تاران هەروەها وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەهید موحسین حوجەجی وتی : ئەم شەهیدەی پارێزەری حەرەم لە ڕۆڵەکانی ئینقلابە و شەهادەتی شەهید حوجەجی ئەم پەیامەی لەگەڵە کە لاوانی ئێرانی بۆ بەرگری کردن لە ئارمانجەکانی ئینقلاب ورەیان بەرزە و وەک لاوانی سەرەتای شۆڕش لە ساڵی 1979 ن.
ئایەتوڵڵا خاتەمی وێڕای ڕێزگرتن لە پەیامی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە داعش لەبەر شەهادەتی موحسین حوجەجی پێداگری کرد : سپا تۆڵە دەستێنێتەوە چونکو بۆ لەناوبردنی داعش کە تاوانکاری بێ وێنە بە دژی خەڵک ئەنجام دەدات تۆڵەسەندنەوە پێویستە .
ئیمام جومعەی کاتی تاران هەروەها ئاماژەی کردە لێکدانەوەی شیاوەتی وەزیرانی پێشنیارکراوی کابینەی حەسەن روحانی سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و وتی : دەوڵەتی دوازدەهەمی ئێران دەبێ هەموو توانایی خۆی بۆ خزمەت کردن بە ئایین، مەعنەویەت، بایخەکان و خەڵک بەکاربگرێت.