ئاب 18, 2017 15:55 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی لاریجانی دوابەدوای پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر بارسێلۆنا

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێک دا کوژرانی ژومارێک لە شارومەندانی ئیسپانیایی لە پەلاماری تیرۆریستی ئەم دواییەی بارسێلۆنای لە سەرۆکی کونگرەی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی سەنای ئەم وڵاتە سەرەخۆشی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا عەلی لاریجانی  لە پەیامێک دا بۆ  ئانا  پاستۆر  جولیان،  سەرۆکی کۆنگرێسی  سپانسا  و بیوگارسیا سکودرۆ  سەرۆکی  ئەنجومەنی سەنای ئەم وڵاتە وتی : ئەم چەشنە کردەوە نامرۆییانەیە نیشاندەری ئاڵۆزی، توندوتیژی و تیرۆریزمی  کوێر لە دونیای  ئەمرۆیە کە پێویست بوونی  یەکڕایی جیهانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی  زۆرتر زەق دەکات  .

لاریجانی وێڕای  پێداگری لەسەرئەمەی کە ئەم ڕووداوە بەرهەمی داکۆکی  نادوروستی  هەندێ وڵاتی دەوڵەمەند و بەدەسەڵات لە تاقمە تیرۆریستی و توندڕەوەکانە  ،  هیواداری دەربڕی  :  بە سەقامگیر بوونی ئاشتی و سەقام و لەناوچوونی تیرۆریستان  ،دونیا ئیدی شایەتی ئەم  هەوڵە دژە مرۆڤانەگەلە نابێت  .

لێخوڕی ئوتوموبیلێکی وەن دوێنێ  پێنج  شەممە بە پەلامار کردنەسەر خەڵک ، دەیان کەس لەوانی  لە ناوچەی لاس  رامبلاس  ناوەندی شاری بارسێلۆنای ئسپانیا  کردبەژێرەوە   کە لەم پەلامارە لانیکەم سێزدە کەس کوژران و سەد کەسیش بریندار بوون  .

تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی ئەم رووداوه کارەساتبارەی گرتە ئەستۆ .