پێداگری سەرلەشکر باقری لەسەر پێویستیی پەرەی پێوەندی بەرگرییانەی نێوان ئێران و تورکیا
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژەدان بە هاوبەشی سنوریی ئێران و تورکیا لەسەر پێویستی پەرەی پێوەندی بەرگرییانەی دوو وڵات پێداگری کرد .
سەردار سەرلەشکر محەممەد باقری لە کۆتایی سەفەری سێ رۆژەی خۆی بۆ تورکیا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، وێڕای لێکدانەوەی ئەرێنیی ئەنجامی وتووێژەکان لەگەڵ کاربەدەستانی بەرگری ئەنقەرە ، دامەزرانی ئاسایش لە سنوورەکانی هاوبەش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و گۆڕانکارییەکانی سوریا و ئێراقی لە گرینگترین تەوەرەکانی وتووێژی دوو لایەن ناوبرد .
سەرلەشکر باقری وتی : تورکیا و ئێران لەبەرەنگار بوونەوەی بە بڕشتانەی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش و بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ کارتێکەری نەرێنیی ئامادەبوونی دەسەڵاتداران لە ناوچە هاوبیروڕان .
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای سەربازی و سیاسی گەیشتە ئەنقەرەی پێتەختی تورکیا و لەگەڵ سوپاسالار خلوسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا دیدار و وتووێژی کرد .
سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم سەفەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆمار، وەزیری بەرگری و چەند کەس لە کاربەدەستانی باڵای سەربازیی تورکیا دیداری کرد .