درێژەی کردەوەی دۆژمنانەی ئەمریکا دژی ئێران
وەزارەتی خەزێنە داری ئەمریکا ، لە درێژەی کردەوەکانی دژە ئێرانی خۆی کۆمپانیایەکی ئەمریکا ی بە هۆی ئاڵووێری ماڵی و دارایی لە گەڵ تاران بە دانی زیانبایی مەحکووم کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر نووسینگەی داراییە دەرەوەییەکانی ئەمریکا لە وەزارەتی خەزێنە داری " ئوفک " 1 ڕایگەیاند کە کومپانیای ئەمریکایی " بلو ئیسکای بلوسی "2" کە لە حەوزەی هێڵی هەناردەی بەرهەمەکانی ئەمریکایی و کۆمپانیایەکی نێونەتەوەیی کەشتیڕانیش دێتە حیساب مەحکووم کرا بە دانی 518 هەزار و 63 دولار زیانبایی بە هۆ ی ئاڵووێری ماڵی و دارایی لە گەڵ تاران. بە پێی بانگەشەی وەزارەتی خەزێنە داریی ئەمریکا ئەو ئاڵووێرانە لە چوارچێوەی پێشێلکرانی یاساکانی بایکوتی ئەمریکا بووە . ئەو کۆمپانیا ئەمریکاییە جێگیر لە لوس ئانجلیس لە نێوان ساڵانی 2010 هەتا 2012ی زایینی بە بایخی 560 هەزار و 204 دولار ئاڵوێری دارایی لە گەڵ ئێران بە هۆی گوێزرانەوەی تڕوموبیل بووە . هەر بەو پێیە ئوفک ڕایگەیاند کە ئاشکرا بوونی ئەو دۆسیە ڕۆبەڕووی خۆڕاگری ئەو کومپانیایە بووەوە . کاربەدەستانی ئوروپایی و ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ردەوام وشداری ئەدەن بایکوتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران بە پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکانە . ئەوە لە بارودوخێکدایە کە کاربەدەستانی کوماری ئیسلامی ئێرانیش بەردەوام جەختیان کردووە بایکوتە یەک لایەنەکانی کۆشکی سپی نەیتوانیوە لەمپەرێک بێت لەبەردەم پێشکەوتنە زانستی و تەکنولۆژیاییەکانی ئێران .