سهردهشت ؛ وڵاتی دهشته دڵڕفێنهکان
سەردەشت یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە و شارێکی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە نێوان سنووری ئێران و عێراق.
شاری سەردەشت یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریانه کە کەوتۆتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروەھا دەکەوێتە رۆژئاوای بانە و باشووری رۆژئاوای بۆکان.
یەکێک لە ناوچە هەرە خۆشەکانی سەردەشت ، شاری میراوەیه کە دەکەوێته نێوان سەردەشت و پیرانشار.
کیمیابارانی سەردەشت
لە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ ھەتاوی بەرانبەر بە ٢٨/٦/١٩٨٧ زایینی ، کاتژمێری ٤،٣٠ سەر لە ئێوارە ھێزە ئاسمانیەکانی رژێمی بەعس و فرۆکەوانەکانی ئەو سوپایە ، بە گازی کیمیاوی شاری سەردەشت و گوندی ڕەشە ھەرمێیان بۆردومان کرد.
تاڤگەی شەڵماش
تاڤگەی شەڵماش یەکێک لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایه کە لە سەردەشت هەڵکەوتووە. ئەو تاڤگەیە کە لە دۆڵێکی ئاوەدان و بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەر سەوزه نزیک شاری سەردەشته و یەکێ لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووکە هەژمار دەکرێ.
ئەو تاڤگەیە کە لە ڕاستیدا لە سێ تاڤگە پێک هاتوە ئێستا وەکوو هاوینە هەوار و سەیرانگەی لێ هاتوه کە لە وەرزی گەرمادا هەزران کەس ڕووی تێ دەکەن، سێ تاڤگەکە لە دوای یەکن و یەکەمیان لە نزیک پاڕکیبگە بەڵام دوانی تر دەبێ بڕێکی زۆر بە پێ بۆی بچیه خوارەوە.
ڕێگای سەردەشت تا تاڤگەی جوان و سەرنج ڕاکێشی شەڵماش ڕێگایەکی جوان و ثڕ دارە، ئەو ڕیگا خۆشە لە سەردەشتەوە ٢٠ خوولەکە.