ئاب 19, 2017 17:17 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی باڵوێزخانەی ئێران لە ئەفغانستان سەبارەت بە ئیدیعای دەردەست کرانی هێرشبەری ئێرانی

باڵوێزخانەی ئێران لە کابول ئیدیعای گرتنی هێرشبەرێکی ئینتحاری ئێرانی لە لایەن هێزی ئاسایشی ئەفغان لەویلایەتی نیمروزی ڕەتکردەوە .

فەرماندەی  پۆلیسی  ویلایەتی نیمروزی ئەفغانستان رۆژی  پێنج شەممە  لە وتووێژ لەگەڵ هەندێ  میدیا ئیدیعای کرد  هێرشبەرێکی خۆکوژی ئێرانی کاتی پەلامارکردنەسەر بنکەیەکی ئاسایشی لە م ویلایەتە  گیراوە  .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێرانی ئیسنا  بەشی میدیایی باڵوێزخانەی ئێران لە کابول بە بڵاو کردنەوەی  بەیاننامەیەک ڕایگەیاند  دەوڵەتی ئەفغانستان سەبارەت بە سەلماندنی ئەم ئیدیعایەی  تائێستا  هیچ سەنەدوبەڵگەیەکی نەخستوەتە بەردەستی باڵوێزخانەی ئێران.

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە  سەرباری  هەبوونی نیزیکەی  هەزار کیلومەتر سنووری هاوبەش لە نێوان ئێران و ئەفغانستان ، ئەگەر تێپەڕینی ئەنداماانی داعش لە سنووری دوو وڵات و پەیوەست بوونی ئەوان بە تاقمی تیرۆریستی داعش لە ئەفغانستان لە ئارادایە.

بەیاننامەی باڵوێزخانەی ئێران لە ئەفغانستان پێداگری دەکات  دەوڵەتی  ئێران هیوادارە  بە هاوکاری کاربەدەستانی ئاسایشی  و سنووریی دوو وڵات  ئەگەر بەرەنگار بوونەوەی تۆکمەوتەواو بەدژی تیرۆریزم لە دوولای سنووری هاوبەش دەستەبەر بکرێت.