ئاب 19, 2017 17:43 Asia/Tehran
  • زەریف : ترۆریسم نوێن وهێمای هیچ مەزهەب وئایین وڕەگەزیک نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە لاپەڕەی تاکی خۆی دا ، لەو ڕیکار دووفاقانەیەی کە لەهەمبەر ترۆریسم هەیە ، ڕەخنەی گرت.

" محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی دوابەدوای  دووکردەوەی ڕەگەزپەرەستانە وپەلاماری ترۆریستی لە شاری " شارلوتسویل" ئیالەتی ڤێرجینیا ی ئەمریکا وشاری بارسلونای ئیسپانیا، بەڕەخنە گرتن لە ڕیکاری ڕۆژئاوا لە سوکایەتی کردن بە ئیسلام دوای هەرجۆرە پەلاماری ترۆریستی لە ڕۆژئاوا پیداگری کرد: ترۆریسم بەناوی ڕەگەز یا مەزهەب ، ترۆریسمەو نوێنەری هیچ کام نیە. حەوتەی ڕابردوو لە خۆپێشاندانی ڕگەز پەرەستانە لە شاری " شارلوتسویل" ی ڤێرجینیای ئەمریکا یەکێ لە ئەندامانی تاقمە ڕەگەز پەرستەکان ، بە ترۆمبێل پەڕیە سەر دەیان کەس کەبەهۆیەوە یەک کەس کوژراو فرەتر لە نۆزدە کەسیش برینداربوون. ڕۆژی پێنج شەممە یش لە " لاس رامبلاس " ناوەندی شاری بارسلونا ی ئیسپانیا ، ترۆمبێلێک کە شوفیرەکەی ئەندامی تاقمی ترۆریستی داعش بوو ، دەیان کەسیی پیکا کەلەم پەلامارە دا لانی کەم سێزدە کەس کوژران وسەد کەسیش بریندار بوون. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردەوەی ڕەگەز پەرستانە لە " شارلوتسویل"ی ڤێرجینیا ی ئەمریکا ی مەحکوم کرد ، بەڵام لەبارەی پەلاماری شاری بارسلونا ی ئیسپانیا ، ناوبراو دەسبەجیی بە بڵاوکردنەوەی توئیتریک ، ئەوشتەی کە ناوبراو ترۆریسمی ئیسلامی ناوی لیی دەبات بە هۆکاری ئەم پەلامارە زانی. میدیاکانی ئەمریکایی ڕایان ئەمەیە ، ترامپ لە ترسیی لە دەس دانی پشتیوانی تاقمە ڕەگەز پەرەستەکان وکۆمارێخوازانی توندڕەو ، لەمەحکوم کردنی کردەوە ڕەگەز پەرەستانەکان خۆ دەبوێریت.