ئاب 20, 2017 10:21 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندیی بەرپرسی حاجییەکانی ئێران لە باروودۆخی زیارەتکاران لە مەڵبەندی وەحی

نوێنەری وەلی فەقیهـ و بەرپرسی حاجییەکانی ئێران وتی: لە حەجی ئەمساڵدا، داخوازییەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و داخوازی جەماوەر و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ لەبەرچاو گیرانی سەربەرزی و ڕێز و حورمەتی زیارەتکاری ئێرانی مسۆگر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ حوجەتولئیسلام وەلموسلین سەید عەلی قازی عەسکەر، لە کاتی گەیشتنی بە مەککەی موکەڕەمەدا لە کۆڕی هەواڵنێراندا وتیشی: ئەمساڵ لە چاو ڕابردوو ئارامی و ئەهوەنییەکی باشتر بە سەر زیارەتکارانی ئێرانیدا هەست پێ دەکرێ و جگە لەوەی لە لایەن حاجییەکانی وڵاتانی دیکەوە پێشوازییان لێ دەکرێ، خەڵکی عەرەبستانیش بەرامبەر بە ئێرانییەکان لە چاو ڕابردوو هەڵس و کەوتیان باشتر بوو و خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر بە هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ وڵاتەکەیان دەربڕی.

نوێنەری وەلی فەقیهـ لە کارو باری حەج و زیارەت و  بەرپرسی حاجییەکانی ئێران وتی: وێڕای کەم بوونی دەرفەت، ئیمکانات و هسانکاری حەجی ئەمساڵ لە چاو دوو ساڵ لەمەوبەر گەلێک باشترە.

قازی عەسکەر هەروەها بە ئاماژە بە بەدواداچوون بۆ ڕەوشی مافەوانیی دۆسییەی شەهیدانی مەسجدولحەرام و منا وتی: هەروا کە بەڵێنمان دابوو بە بنەماڵەی مەزنی ئەم شەهیدانە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دانوستانی ئەم چەن ڕۆژەمان، لێکدانەوەی باروودۆخی مافەوانیی ئەم دۆییەیە و هەروەها درانی زیانبایی بە بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدانی منایە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەرجەم ٨٦ هەزار و ٥٠٠ زیارەتکاری ئێرانی، ٧٠%یان (نزیکەی ٦٠ هەزار کەس) تا ئێستا بەڕێ کراون بۆ شارەکانی مەککەی موکەڕەمە و مەدینەی مونەوەرە.

دوایین کاروانی زیارەرتکارانی ئێرانی ٢٩ی زیقعەدە بەڕێ دەکرێن بۆ مەدینە.

سەرپەیڤ