دوایین ڕۆژی لێکدانەوەی شیاوەتی وەزیرانی پێشنیاریی دەوڵەتی داهاتوویی ئێران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران
پێنجەمین ڕۆژ و هەشتەمین کۆبوونەوەی لێکدانەوەی شیاوەتی وەزیرانی پێشنیاریی دەوڵەتی داهاتووی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دەست پێبوو.
نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە درێژە دەدەن بە لێکدانەوەی شیاوەتیی وەزیرای پێشنیاریی وزە و هەروەها شیاوەتیی وەزیری پێشنیاریی وەرزش و لاوانیش دەخەن بەر باس و لێکدانەوە.
بڕیارە پاش لێکدانەوەی ئەو شیاوەتییانە، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتاردانێکدا بەرگری بکات لە بەرنامەکانی ئەو وەزیرانەی پشنیاری داوە و پاشان دەنگ وەرگرتن لە نوێنەران سەبارەت بە شیاوەتی وەزیرانی پێشنیاریی دەوڵەتی ئەنجام ببێ.
ڕەوتی لێکدانەوەی شیاوەتیی وەزیرانی پێشنیاریی دەوڵەتی داهاتوویی ئێران لە ١٥ی ئاگوستەوە لە دوو کۆڕی سەر لە بەیانی و پاش نیوەڕۆ دەست پێبووە.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سێشەممەی ڕابردوو ناوی وەزیرانی پێشنیاریی دەوڵەتی داهاتووی خۆی ئاراستەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی کرد.