ئاب 20, 2017 11:56 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی تاوتوێ کرانی شیاوەتیی وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی داهاتووی ئێران لە مەجلیس

تاوتوێ کرانی شیاوەتیی 17 وەزیری پێشنیار کراوی دەوڵەتی داهاتووی ئێران لە مەجلیسی شورای ئیسلامی کۆتایی پێ هات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕۆژی یەکشەممە دوای کۆتایی لێکدانەوەی بەرنامەو شیاوەتیی وەزیرانی پێشنیار کراوی دەوڵەت بە ئامادە بوون لە مەجلیسی شورای ئیسلامی دوا بەرەڤانیی خۆی لە هەر حەڤدە وەزیرە پێشنیار کراوەکەی دەست پێ کرد.

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژی سێ شەممەی حەوتەی ڕابردووەوە 15ی ئوت لە پێنج ڕۆژ کاری بێ وچان و لە ماوەی هەشت کۆبوونەوەدا  شیاوەتیی 17 وەزیری پێشنیارکراوی دەوڵەتی ئێرانیان لێک دایەوە.

پاش دوابەرەڤانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وەزیرە پێشنیارکراوەکانی، نوێنەرانی مەجلیس  قۆناغی دەنگی متمانەدان بەو وەزیرەکان دەست پێ دەکەن.