بەرگریی سەرۆک کۆماری ئێران لە وەزیرانی پێشنیاریی خۆی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادە بوونی لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا دوایین بەرگرییەکانی خۆی لە وەزیرای پێشنیار دراوی دەوڵەتی داهاتووی ئاراستە کرد.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا بە ڕێزگرتن لە هەموو نوێنەرانی یار و نەیاری ١٧ وەزیری پێشنیاریی دەوڵەتەکەی وتی: دەوڵەت و مەجلیس باری قورسی داخواز و چاوەڕوانییەکانی گەلی مەزنی ئێرانیان لە ئەستۆدایە.
ڕۆحانی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە بەهێزترین، شیاوترین، باشترین و لێهاتووترین کەسانی بۆ گرتنە ئەستۆی بەرپرسیاەتیی وەزارەتخانەکان بە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ناساندووە.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها دەوڵەتی داهاتوویی ئێرانی بە دەوڵەتێک واوەتر لە بناژۆخوازی و چاکسازی خوازی و نێوانەڕەوی زانی و تیشی: ئەولەوییەتی ئەمڕۆی ئێران و هەموو وەزیران کار و پیشە نانەوەیە و ڕێگایەک دیکە جگە لە ئاسایش، ئازادی و ئارامی لە بەردەمماندا نییە.
پاش وتاردانەکانی سەرۆک کۆماری ئێران دەنگ دان بە وەزیرانی پێشنیاری بە پێی پیتەکانی ئەلفوبێی هەرکام لە وەزاەرتخانەکان بە بڵاو کردنەوەی کارتی دەنگ وەرگرتن دەست پێبوو.