ئاب 20, 2017 14:21 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سولەیمانی : ئێران سەرچاوەی سەقامی ناوچەکەیە

سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئێران نەک هەر قەیران چێکەر و بەخێوکەری تیرۆریزم نەبووە بەڵکو ئەمڕۆ سەرچاوەی سەقامی ناوچەکەش دێتە ئەژمار.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرداری سەرلەشکر قاسم سولەیمانی سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە لە پانزەهەمین کۆبوونەوەی جیهانیی مزگەوت لە تاران ، پێی داگرت: عەرەبستانی سەعودی، تاقمە تیرۆریستەکان لەوانە جیش الاسلام ، جیش الحرو تاقمە تیرۆریستەکانی دیکەی دژی ئێران پێک هێنا، بەڵام هەتا ئێستا ئێران بووەتە سەرچاوەی سەقام لە سووریادا.

سەرداری سەرلەشکر قاسم سولەیمانی سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران نەک بە هێزی سەربازی بەڵکو بە ئایین شەڕی ئایینیی سەعودییەکانی لە ناوچەکەدا بەرپەرچ دایەوە، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە خاوەنی دەستەڵاتێکی ڕاستەقینەو حاشا هەڵنەگرە.

ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بە شەهید کرانی موحسینی حوجەجی لە لایەن تیرۆریستانی داعشی لە سووریا ، ئەو شەهیدە مەزنەی بە بەرهەمی گۆش کردنی مزگەوت زانی و پێی داگرت: گرفتی ئێران لەگەڵ جیهانی ڕۆژئاوا لە سەر مزگەوت لەوانە مزگەوتی ئەقساو مەسجدولحەرامە.

سەرداری سەرلەشکر قاسم سولەیمانی سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، تیشکی خستە سەر ئەمەی کە مزگەوت ژیانی دینی و سیاسی و کۆمەڵایەتیی جیهانی ئیسلامەو ئینجا وتیشی: ئاژاوەی ئایینی و هێرشی بیانی ئەمڕۆ دوو هەڕەشەی بەبڕشتانەی دژی ئێران و جیهانی ئیسلام دێنە ئەژمار.