ئاب 20, 2017 15:59 Asia/Tehran
  •  دەنگی متمانەی مەجلسی شۆرای ئیسلامی بە ١٦ وەزیری پێشنیارکراوی سەرۆک کۆماری ئێران

نوێنەرانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دەنگیی متمانەیان داوە بە ١٦ وەزیریی پێشنیاری سەرۆک کۆماری ئێران .

 " عەبباس ئاخوندی" بە ١٨٨ دەنگ بۆ وەرگرتنیی پۆستی وەزارەتی  ڕیگا و بان و شار سازیی،" مەسعوود سۆڵتانی فەر" بە ٢٢٥ دەنگ بۆ پۆستی وەزارەتی وەرزش ولاوان، " عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی" بە ٢٥٠ دەنگ بۆ وەزارەتی نێو خۆ ، " محەممەد جەواد زەریف" بە ٢٣٦ دەنگ بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە و " بیژەن نامدار زەنگەنە" بە ٢٣٠ دەنگ بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت . دەنگیی متمانەیان وەرگرتووە .

 نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە درێژە دا ٢٤٤ دەنگیی ئەرێ یان داوە بە " عەلیرەزا ئاوایی" بۆ وەرگرتنیی پستی وەزارەتی دادگوستەری، ٢٤٠ دەنگی ئەرێ بە " مەسعوود کەرباسیان" بۆ وەرگرتنیی پۆستی وەزارەتی ئابووری و کارو باری دارایی ، ٢٤٢ دەنگی ئەرێ بە " سەیدعەبباس سالحی" بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد ئیسلامی و ٢٤١ دەنگی ئەرێ بە " محەممە شەریعەتمەداری" بۆ وەرگرتنیی پۆستی وەزارەتی پیشەسازی ، کانگاکان و بازەرگانی .

 " سەید مەحموود عەلەوی" بۆ وەرگرتنیی پۆستی وەزارەتی ئیتڵاعات بە ٢٥٢ دەنگی ئەرێ، " عەلی ڕەبیعی" بە ١٩١ دەنگیی ئەرێ بۆ وەرگرتنیی پۆستی وەزارەتی هەرەوەزی، کار و ڕفاهی کۆمەڵایەتی و" ئەمیر سەرتیپ ئەمیر ئەحمەدی" ٢٦١ دەنگی ئەرێ بۆ وەرگرتنیی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، دەنگیی متمانەی نوێنەرانیی مەجلیسی ئێرانیان دەستخستووە . نوێنەرانی مەجلیسی  ئێران هەروەها بە " مەحموود حۆجەتی" ١٦٤ دەنگیی ئەرێان داوە بۆ پۆستی وەزارەتی جیهادی کشت و کاڵ ، بە محەممەد جەواد ئازەری جەهرۆمی ١٢٥ دەنگیان داوە بۆ وەزارەتی پەیوەندییەکان و تێکنۆلۆژای ئیتڵاعات، بە سەید حەسەن قازی زادە هاسمی ٢٥٣ دەنگیی ئەرێان داوە بۆ پۆستی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و بە "محەممەد بەتحایی" ٢٣٨ دەنگی ئەرێ یان داوە بۆ پۆستی وەزارەتی فێرکاری و ڕاهێنان. " حەبیبۆڵلا بێ تەرەف" بە ١٣٣ دەنگی ئەرێ، ١٣٢ دەنگی نا، ١٧ دەنگی بێ لایەن و بە ٦ دەنگی باتلە نەیتوانی پۆستی وەزارەتی وزە وەربگرێت .

سەرپەیڤ