بەرنامەوپلانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەهێزکردنی هێزی سنوورڤان
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران باسی پلانداڕشتن بەمەبەستی بەهێزکردنی زۆرتری سنوورڤانانی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد .
سەردار شەرلەشکر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی چاوپێکەوتنی لە پیشانگەی تواناییەکان و کەرەستەی سنوورڤانیی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران وتی : دەبێ سەرجەم بابەتگەلێک بۆ بەهێزکردنی زۆرتری سنوورڤانانی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بخرێتە بەر باس هەتا باشتر لە ڕابردوو بتوانن بەرپرسایەتی گرینگی خۆیان جێ بەجێ بکەن .
سەردارشەرلەشکر باقری وتیشی : توانایییەکی باش لە بواری جۆربەجۆری دۆژینەوە، ناسکردن ، هەڵس و کەوت و تێک شکاندنی دەست درێژکاران لەم پیشانگەیە لە ئارادایە کە زۆرتر لە ڕابردوو بەکەڵک دێن و کاریگەر دەبن.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمڕۆ سنوورەکانی وڵات هێورن وتیشی : ئاسایشی سنوورەکانی ئێران لە بارودۆخێک دایە کە ناوچەکە ئاڵۆزە.