ئاب 23, 2017 07:49 Asia/Tehran
  • سەعد حەریری: خوازیاری پەرەی پێوەندیی دەگەڵ ئێران دا

سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری " حسەین جابیری ئەنساری"وەزیریاری دەرەوە ی کارو باریی عەرەبی وئافریقایی لە بەیروت لە سەر پێویستی پەرەی پێوەندی نێوان دوو وڵات دا جەختیکرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " سەعد حەریری" لەم دیدارە بە ڕاگەیاندنیی سەڵامی خۆی بە " حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ، " ئیسحاق جیهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری و " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، سەبارەت بە پتەو بوون و هێزمەندیی پێوەندییەکانیی دوو وڵات هیوا داریی دەربڕیوە .

سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەروەها بە ئاماژە دان بە قەیرانەکانیی ئێستای ناوچە ، ڕژیمی زایۆنیی و ترۆریسمی وەک دوو مەترسیی گەورە زانیوە بۆ لوبنان و ناوچەکە . " حسەین جابیری ئەنساری" یش لەم دیدارە بە تەییدی مەترسیی ڕژێمی زایۆنیی و ترۆریسم بۆ لوبنان و ناوچە جەختیکرد: ئەو دوو هەرەشەیە، بواریی هاوبەش بۆ پەرەی پێوەندی نێوان دوو وڵات و هاوکارییەکانیی ناوچەیی بەدی هێناوە . وەزیریاری عەرەبی وئافریقایی  دەرەوەی ئێران هەروەها لەم دیدارە لە سەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرەی هەموو لایانە ی پێوەندییەکان لەگەڵ لوبنان جەختیکرد .

"حسەین جابیری ئەنساری" رۆژی دوو شەممە بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی پایە بەرزی سیاسی و مەزهەبیی لوبنان سەردانی بەیروتی کردووە .  وەزیریاری عەرەبی وئافریقایی  دەرەوەی ئێران لە دریژەی ئەو سەفەرەی تا بە ئێستا لەگەڵ " سەید حەسەن نەسرۆڵا"  سکرتێری گشتی حیزبۆڵا، " میشێل عۆن" سەرۆک کۆماری ، " نەبیە بری" سەرۆکی پەرلەمان، " جۆبران باسیلا" وەزیری دەرەوە ،"وەلید جۆنبەلات" ڕێبەری پارتی شۆشیالیستی پێشکەوتنخواز و "شیخ نەیم قاسم" ڕیبەری مەزهەبیی تائفەی مووەحدین" دەروز" و بەرپرسانی دیکەی پارتە لوبنانییەکان دیدار و وتووێژی کردووە .

سەرپەیڤ