دیداری دەبیری بنکەی پەرەی پێوەندییە ئابووری ئێران، سووریا و ئێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سووریا
راوێژکاریی یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و دەبری ستافی پەرەی پێوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و سووریا و ئێراق و " عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە دیمەشق دیدار و سەبارەت بە پەرەی هاوکاری ئابووری دوو وڵات وتوویژیان کرد .
بەگویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " عیماد خەمیس" لەم دیدارە ، بەشداریی بەربڵاوی بەشگە ئێرانییەکان لە پەنجاونۆهەمین پێشانگەی نێو دەوڵەتی دیمەشقی نیشانەی ئیرادەی جیدیی ئێران بۆ پەرەی پێوەندییە ئابوورییەکان لەگەل سوریا زانیوە .
سەرۆک وەزیرانی سوریا هەروەها لە پشتگرییەکانیی هەموو لایانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەل و دەوڵەتی سوریا ڕێزی گرت.
دەبیری ستافی پەرەی پێوەدنییە ئابوورییەکانیی ئێران و عێراق و سوریا یش لەم دیدارە دا وتی: تاران خوازیاری پەرەی پێوەندییەکان لەگەڵ سوریایە .
ئۆحەدی هەروەها بەشداریی بەربڵاوی وڵاتان لە پێشانگەی نێو دەوڵەتی دیمەشق ی وەک بناغەیەکیی سەرەکیی بۆ باشتر بوونەوەی ئابووری وریا و پەرەی پێوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ولاتانی بەشداربووانی ئەم پێشانگەیە لە هەموو بوارەکان دا زانیوە .
پەنجا ونۆهەمین پێشانگەی نێو دەوڵەتی دیمەشق ، پێنجشەممەی حەوتی ئاگۆست بە ئامادە بوونی بەشگەگەلێک لە ٤٣ وڵاتی جیهان لە شارۆچکەی پێشانگایی دیمەشق (پێتەختی سوریا) دەستی بە کار کرد و تا ٢٦ ئاگۆست دەرێژەی دەبێ.
" عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سوریا لە ڕێ وڕەسمیی کرانەوەی ئەم پێشانگەیە دا وتی: پەیامی کرانەوەی ئەم پێشانگەیە بۆ جیهان ئەوەیە کە ئیرادەی ژیان لە گەڵی سوریا بە هێزترە لە ترۆریسم . دوایین خوولی پێشانگەی نێو دەوڵەتی دیمەشق هاوینی ساڵی ٢٠١١ چەند مانگ دوای دەستپێکرانی قەیران لە سوریا دا بەڕێوە چوو.