ئاب 23, 2017 12:37 Asia/Tehran
  • نەیارەتی بەرامبەر پشکنینی ناوەندە سەربازییەکانی ئێران لە لایەن ئاژانسەوە

ئەندامی کۆڕی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی مۆڵەتیان نییە سەردانی ناوەندەکانی سەربازیی ئێران بکات.

محەممەد جەواد جەمالی ئەندامی کۆڕی سەرۆکایەتی کۆمیسیونی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی  دۆسیەی پی ئێم دیی ئێران لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی  داخراوە و کۆتایی پێ هاتووە وتی : سەردانی  ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  لە ناوەندەکانی سەربازیی ئێران یاسایی نییە و بە پێی بەڵگەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی  ئەم  دامەزراوە نێونەتەوەییە تەنیا مۆڵەتی پشکنینی سایتەکانی ناڤۆکی هەیە.

جەمالی بە ئاماژەدان بە ئیدیعای  نیکی هیلی  نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بەمەی  ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  دەتوانێ سەردانی ناوەندی سەربازی  ئێران یان هەر  شوێنێکی گوماناوی دیکە بکات پێداگری کرد  :  وەها ئیدیعایەک  دروست نییە  وئێران هیچکات  سەردان لە ناوەندەکانی سەربازی خۆی قەبووڵ ناکات و ئەم پرسەش

بنپێکردنی  سەروەری نەتەوەیی ئێرانە  .

ئەندامی کۆڕی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی  ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : دەوڵەت و مەجلیس سەبارەت بە ئاسایشی  ئێران لەگەڵ  کەس هاوکاری ناکات و لەم بوارەش بە هیچ لەونێ  ڕازی نابین و پاشگەز نابینەوە  .

هەرلەم حاڵەدا  ڕۆژنامەی ئەمریکایی واشینگتۆن پۆست  نووسی : محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەک دا بۆ یوکیا ئامانۆ  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  سەبارەت بە دواهاتی نەرێنیی سەفەری نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە  نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڤیەن و هەوڵدان بۆ نانەوەی  شک و گومان  سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وشداری دا  .

زەریف وتیشی:  ئەم سەفەرە دواهاتی تێکدەرانەی سەرنج ڕاکێشی لەسەر جێبەجێ کرانی ئاشتیانەی بەرجام دا هەیە  .

نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان  بڕیارە ڕۆژی  چوارشەممە لە ڕەوتی سەفەر بۆویەنا  لەگەڵ کاربەدەستانی ئازانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بەجێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک  کەلە ژووئیەی  ساڵی 2015 بە دەست هات، وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ