ئاب 23, 2017 16:42 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی لە سەدا چل و پێنجی ناردەی نەوتی نەپاڵاوتەی ئێران لە سەرچاوەکانی خارکەوە

ناردەی نەپاڵاوتەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 2016 لە سەرچاوەکانی خارکی باشووری ئێران لە سەردا چل و پێنج هەڵکشا.

تۆڕی زانیاری گەیاندنی نەوت و وزە(شانا) ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردووی زایینی(2016)، 780 ملوێن بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتە لە سەرچاوەکانی خارکەوە ناردراوە کە بە تێکڕایی ناردەی ئەم سەرچاوانە لە ساڵی 2015 دا، 432 ملوێن بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتە بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ساڵی 2016 دا پتر لە 800 پاپۆڕ بۆ وەرگرتنی نەوتی نەپاڵاوتە لە سەرچاوەکانی خارکەوە لایان دا، لە حاڵێکدا کە لە ساڵی 2015 نزیکەی 540 پاپۆڕ لەم بەندەرەدا لایان دا بوو.

ئەم ڕاپۆرتە زیاتر دەڵێت: لە ساڵی 2016 دا ڕادەی بارستایی دەست بەکار بوونی هەمارەکانی پاشەکەوت کردنی نەوتی نەپاڵاوتە لە دوورگەی خارک لەسەدا  85 بووە کە لەچاو ساڵی 2015 بەڕیز هاوڕێی لە سەدا حەوت و نۆ بووە.

سەرپەیڤ