ئاب 23, 2017 16:44 Asia/Tehran
  • وەلایەتی: موسڵمانان دەورێکی گرینگ دەبینن لە ژیاری مرۆییدا

ئەندامی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: موسڵمانان دەورێکی گرینگ دەبینن لە ژیاری مرۆییداو بناغەدانەری زۆربەی زانستەکان لەوان پزشکی، ئەستێرەناسی و فیزیکن.

عەلی ئەکبەر وەلایەتی رۆژی چوارشەممە لەڕێوڕەسمی کۆتایی دانیشتنی گرووپە کارییە پسپۆرییەکانی کۆگەی جیهانیی مامۆستایانی موسڵمانی زانکۆکان لە مەشهەد(باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران) وتی: کردەی موسڵمانان پێشەکی زۆرێ لە داهێنانەکانی ڕۆژاوا بووەو بەپێچەوانەی ڕای ژمارێک لە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاواییەکان کە نکۆڵی لە ژیاری ئیسلامی دەکەن، هەر پێناسەیەک کە لەمەڕ شارستانییەت لەئارادایە، ئیسلام ئاڵاهەڵگریەتی.

ئەندامی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزامی ئێران بەئاماژە بەوەی کە لەهەر شوێنێک ئیسلام برەوی بووبێ ، کولتور و ژیاریش برەوی سەندووە، وتی: نموونەکەی کۆماری ئیسلامیی و گەلی ئێرانە کە بێ دزەی بیانییەکان توانیویانە دەسکەوتگەلی گرینگی زانستی دەس بخەن کە ئەگەر ئەو ئەزموونانە بۆ وڵاتانی ئیسلامی دیکە بگوێزرێنەوە، فراژۆیی شارستانیەتی ئیسلامی بەدواوە دەبێ.

دانیشتنی گرووپە پسپۆرییەکانی کاریی کۆگەی جیهانیی مامۆستایانی موسڵمانی زانکۆکان کە لە٢١ی ئاگۆست لە مەشهەد دەس پێ کرابوو، رۆژی چوارشەممە کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.