ئاب 23, 2017 18:43 Asia/Tehran
  • سەردار جەزاییری: ریفراندۆم لە کوردستانی ئێراق لەسەر بنەمای سیاسەتی ئەمریکایە

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: بەڕێوە چوونی گشت پرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، هەوڵێک لەئاراستەی سیاسەتەکانی ئەمریکا لەسەر بنەمای پارچە پارچەکرانی وڵاتانی ناوچەیە.

ژمارێک پارتی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتی ژۆئەنی ڕابردوو لە دانیشتنێکدا بەئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە ڕەزامەندیان دەربڕی لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧.

سەردار سەیید مەسعوود جەزاییری وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران رۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ دیفاع پرێس، بەئاماژە بە هەوڵی کورد بۆ بەڕێوە بردنی گشت پرسی جودایی لە کوردستانی ئێراق و کارتێکەرییەکەی لەسەر وڵاتانی ناوچە پێی داگرت: ئێران بێگومان نەیاری جیابوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراقە.

سەردار جەزاییری لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ئێران لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانیش وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران تائێستا سەلماندوویەتی کە بەتوندی نەیاری تیرۆریستان و لایەنگرانیان لە ناوچەدایە و لەگەڵیاندا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئێران بۆ بنبڕکردنی تیرۆریزم لەڕۆژاوای ئاسیا، دانوستانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەدا دەسپێکردووە کە ئەو مزگێنییە دەدا هەتا بەم چەشنە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا ، هێمن بێتەوە.