ویلایەتی: قەدەغەی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران بنپێکرانی هەنگاوی هاوبەشە
ڕاوێژکاری ڕێبەی مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : هەوڵی ئەمریکییەکان سەبارەت بە قەدەغەی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران بن پێ کردنی هەنگاوی هاوبەشە .
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە درێژەی هەوڵەکانی دژە بەرجامی واشینگتۆن، بە پەسەند کردنی دوو پاشکۆی پێشنیارکراو یاسادانەرێکی کۆماریخواز، فڕۆشتنی فڕۆکەکانی موسافیرهەڵگر بۆ ئێرانی قەدەغە کرد .
بەرلەمەش ستیون منوچین، وەزیری خەزانەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند بوو وەزارەتخانەی خەزانەداریی ئەمریکا سەرقاڵی پەیجۆر کردنی مۆڵەتنامەگەلێکە کە داویەتیە بەشگەکانی بوئینگ و ئەیرباس بۆ فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران .
عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران پێویستی بە فڕۆکەکانی ئەمریکی نییە وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران دەتوانێ پێداویستییەکانی خۆی لە نێوخۆ و یان لە ڕێگەی وڵاتانی ترەوە دابین بکات .
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی : ئەم هەوڵە دوژمنکارانەیەی ئەمریکییەکان لە کۆبوونەوەکانی دواتری شاندی چاوەدێری بەسەر جێبەجێ کردنی هەنگاوی هاوبەش، دەخرێتە بەر باس و لێکدانەوە و وڵامێکی شیاوی دەدرێتێ.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج ویەک لە ژانیڤەری ساڵی 2016 جێ بەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وە ک یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی ئەم تاقمە هەمووکات بنپێی کردووە .
دونالد ترەمپ سەروکی ئەمریکا هەمووکات بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش ، بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی بە ڕێککەوتنێکی پڕمەترسی زانیوە و داوای تێک دانی کردووە بەڵام جیهان نەیاری ئەم هەوڵەی ئەمریکایە.