ئه‌یلوول 14, 2017 18:31 Asia/Tehran
  • دیداری جابری ئەنساری لەگەڵ نوێنەری تایبەتی پوتین بۆ کاروباری سووریا

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەو سەرۆکی شاندی ئێران لە دانوستانەکانی ئاستانە لەگەڵ ئلێکساندێر لاورنتیف نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ئەم دیدارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شوێنی بەڕێوەچوونی شەشەمین خولی دانیشتنەکانی سووری لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە چوو.

"حسێن جابری ئەنساری" یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقی دوای ئەم دیدارە لە تەلەگرامەکەی خۆی دا نووسی: هەردووک لا سەبارەت بە دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی ڕەوتی ئاستانە، ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی و هەروەها دوا ڕەوشتی بەڵگە ئامادە کراوەکانی کۆبوونەوەی کارناسانی ئاستانە ڕاوێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

"حسێن جابری ئەنساری" یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقی ئەمڕۆ گەییشتە ئاستانە.

خولی شەشەمی دانوستانی سووریی ئاستانە ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی سپتامبەر لە پێتەختی کازاخستاندا دەستی پێ کراوەو هەتا دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

هەتا ئێستا لە سەردەستی ڕووسیاو ئێران و تورکیا چەند خولی دانیشتنی تایبەت بە سووریا لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە چووە کە ئەنجامەکەی دەستەبەر کرانی ئاگربڕی هەمەلایەنەو بەرپاکرانی یەکەم خولی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان شاندی نوێنەرایەتیی تاقمە نەیارەکان و دەوڵەتی سووریا بووە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە لە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

 

 

 

سەرپەیڤ