بەڕێکردنی یەکەمین بارو بنەی یارمەتییەکانی مرۆفدۆستانەی ئێران بۆ موسولمانەکانی میانمار
یەکەمین بارو بنەی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمەتیی دانی موسولمانەکانیی رۆهینگیایی میانمار بۆ بەنگڵادێش بەڕێکراوە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، باربنەی ٤٠ تەنی یارمەتییەکانیی مرۆڤدۆستانەی کۆمەڵی مانگی سووری ئێران کەبەیانی ڕۆژی هەینی بۆ بەنگلادیش بەڕێکردوە بریتین هەر چەشنە کەل وپەڵی تایبت بۆ ژیان تەندروستی دەرمانی و خۆراکیییە .
" مۆرتەزا سەلەیمی" سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگاری کۆمەلەی مانگی سوور ی ئێران لە کۆری هەواڵنێران دا ئاماژەی کردە ئەو بابەتە کە دەوڵەتی میانمار بۆ وەرگرتنیی ئەو بارو بنەی تایبەت بە یارمەتیی ئینساندۆستانەی ئێران ، لە مەڕ بڵاو کردنیان لە نێوان ئاوارەکانی رۆهینگیایی کە لە ئۆردوگاکانی نیشتە جێ بوونیی نائاسایی دان لە بەنگڵادیش دا هاوکاری ناکات .
سەلیمی ئاماژەی کردە بە پێش بینی بەڕێکردنیی ١٥٠ تەن هەر چەشنە کەل وپەلی فریاگوزاری و مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی موسولمانی ڕۆهینگیایی و وتیشی: گروپێکی تاوتۆیکردنیی باڵا پێکهاتوو لە کۆمەڵەی مانگی سوور و وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تاوتۆێکردنیی دوایین ڕەوشی نیشتە جێ بوون ، تەندروستی و خۆراکیی موسولمانەکانیی رۆهینگیایی هاوڕێ یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی ئێران لە سەفەر بۆ بەنگڵادێش دا ئامادەن تا دوای ئەنجام دانی تاو تۆێیەکانی سەرەتایی و پاش ئەو، سەبارەت بە بەڕێکردنیی بارو بنەکانی دیکە هەنگاو هەڵبگرن . ئەو هەر وەها باسی لە ئامادەیی سەقامگیر بوون و دانانی ٤٠٠ خێوەتی فریاگوزاری کرد و وتی : ڕێکخراوی ئیمداد و ڕزگاری کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئامادەیە تا گرووپەکانی نیشتەجێبوونی کاتی بەڕێکات بۆ بەنگڵادێش.