ئه‌یلوول 15, 2017 12:06 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفوونی سەرۆکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەرتەشبۆد " خلوسی ئاکار" سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای تورکیا رۆژی پینجشەممە لە وتوویژێکی تەلەفوونی جەختیان کردووە لە سەر ئەوە کە بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا مەترسیدارە وهەر وەهایش جەختیان کردووە لە سەر ناردنیی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ موسولمانە مەزلوومەکانی میانامری .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، سەردار سەرلەشکەر پاسدار " محەممەد باقری" و ژەنەراڵ" خلوسی ئاکار" لەم وتووێژی تەلەفوونییە بە جەختکردن لە سەر بردنە سەرەوەی ئاستی پێوەندییەکان و هاوکارییە دوو قۆڵیەکان ، دواهاتەکانیی بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر ئاسایس ، ئاشتی و پاوەجێی  ناوچەی بەمەترسی دار  وەسف کردووە .  ژمارێک لە پارتەکانی هەرێمی کوردستان عێراق ، ٧ ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک  بە ئامادە بوونی " مەسعوود بارزانی" ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ ڕەزامەندیان دەربڕێوە ،  پرسێک  کە بەرەوڕووی نەیاریەتی بەبڕشتانەی دەوڵەت ، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عێراقی  و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە . بەم حالەیش " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کوردە عێراقییەکان داوای کردووە لەو ڕێفراندۆمە دا بەشداری بکەن .  سەرۆکانی  ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی  ئێران وتورکیا هەروەها ڕەفتارەکانی نائینسانی و زاڵمانەی سوپا و بووداییەکانی میانمار دژی موسولمانەکانی   رۆهینگیایی شەرمەزارکرد و جەختیکرد: وڵاتانی ئیسلامی و کۆرو نێوەندەکانی نێو دەوڵەتی بەتایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دەبێ بۆ پێشگرتن لە درێژەی کوشتار و ئاوارە بوونی خەڵکی موسولمانی میانمار، بڕیارەکانی جیددی بگرن . دوو لایەن لە سەر خێرایی دان و زۆر کردنیی یارمەتییەکانی ئینساندۆستانە بۆ موسولمانەکانی زۆڵم لێکراوی میانمار یش جەختیکرد .

سەرپەیڤ