ئه‌یلوول 16, 2017 13:19 Asia/Tehran
  • ناردرانی دووهەم باری یارمەتییەکانی ئێران بۆ موسڵمانانی ئاوارەی میانمار هەتا رۆژی دووشەممە

سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، ڕایگەیاند، دووهەم باری یارمەتییە مرۆییەکانی ئێران بۆ موسڵمانانی رۆهینگیایی لە میانمار بەبڕی١٦٠تەن لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەوتەدا ڕەوانە دەکرێ.

یەکەم باری یارمەتییە مرۆییەکانی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێنێ هەینی بۆ دابەشکران لەنێو موسڵمانانی ئاوارەی میانمار، گەیشتە بەنگلادش.

مورتەزا سەلیمی سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاریی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئەمڕۆ شەممە لەدیمانە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی فارس، وتی: باری دووهەمی یارمەتییەکانی ئێران بۆ موسڵمانانی رۆهینگیایی داگری کاڵا پێویستەکان، خۆراک و کاڵای پاکپارێزییە.

سەلیمی سەبارەت بە چۆنیەتیی دابەشکرانی یارمەتییە مرۆییەکانی ئێران بۆ موسڵمانانی ئاوارەی میانمار لە بەنگلادش وتی: ئەو یارمەتییە مرۆییانە کە گەیێندراوەتە بەنگلادش، لەناوچەی کاکس بازاڕ(شوێنی جێگیرکرانی ئاوارە رۆهینگیاییەکان) لەنێو موسڵمانانی رۆهینگیایی دابەش دەکرێ.

مورتەزا سەلیمی بەئاماژە بەوەی کە تیمی نێردراوی ئێران سەردانی ناوچەکانی جێگیرکرانی کاتیی موسڵمانانی ئاوارەی میانمار لە بەنگلادش دەکا، وتی: ئەو تیمە بەهاواهەنگییە ئەنجامگرتووەکان، شوێنێک دیاری دەکا بۆ پێکهێنانی کەمپەکانی نیشتەجێ کردنی بەپەلەو نەخۆشخانەیەکی سەحرایی.

سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاریی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران هەروەها وتی: تیمی نێردراوی ئێران لەگەڵ ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی بەنگلادش دیدار و وتووێژ دەکات.

بەهۆی پەلامارەکانی سوپای میانمار بۆسەر موسڵمانانی رۆهینگیایی لەپارێزگای راخین، هەڵکەوتوو لەڕۆژاوای ئەو وڵاتە کە لە٢٥ی ئاگۆستی ڕابردووەوە دەس پێ بووە، هەزاران کەس کوژراون و بریندار بوونە و زیاتر لە٤٠٠هەزار کەسیش ئاوارە کراون.

سەرپەیڤ