ئه‌یلوول 18, 2017 09:46 Asia/Tehran
  •  رۆحانی : تاران وڵامێکی گونجاو دەداتەوە بەوەی کە دەستدرێژکاری بکاتە سەر مافی ئێران لە هەنگاوی هاوبەش دا

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکرد: تاران هیچکات دەستپێکەری بنپێکردنی ڕێککەوتنە نێو دەوڵەتییەکان نابێت بەڵام ئەگەر لایەنی بەرامبەر گەرەکی بێت بەرامبەر مافەکانی گەلی ئێران دەستدرێژکار بێت ، ئەوە دیارە ئێران وڵامی گونجاو و باشیان دەداتەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئێواڕەی یەکشەممە لە کۆری بلیمەتان و لێهاتووانی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکا، بە باسکردنی ئەوەی کە هەنگاوی هاوبەش لە مێژووی سیاسی ناوچەکە و جیهان بەردەوام زیندوو دەمینێتەوە وتی: خەڵکی ئێران لە درێژەی میژوو دا بەردەوام پێبەندی پەیمان وبەلێنی خۆیان بوونە و تاکاتێک کە لایەنی بەرامبەر پێبەندی پەیمان وبەلێنی بێت ، لەسەر پەیمانی خۆی دەمێنێتەوە .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە باسکردنیی ئەوەی کە هەنگاوی هاوبەش ڕێککەوتنیکی چەند لایەنەیە  بە  پشتگری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕاشکاوی وتی: چوونە دەر لە هەنگاوی هاوبەش بە مانای بنپێکردنیی ئەرکی ڕوونی سیاسی دەولەتێکە و ئەوە بۆ کەسێک جێی شانازی نییە . ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژە بە ئامادە بوونی لەسەدا ٧٣ خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ١٩ مانگی مای ٢٠١٧ وتیشی: ئامادە بوونی زۆری خەڵک لە بەردەم سندووقەکانی دەنگ دان سەلماندی کە خەڵکی ئێران جەماوەرێکی گەشاوەن و هۆگری چارەنووسی خۆیان و وڵاتی خۆیانن . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕاشکاوی وتی: بەڕێوە چوونی ڕێ وڕەسمی سۆیندخواردنی  سەرۆک کۆماری لە ئێران بە ئامادە بوونی ١٠٥ لیژنەی دەرەوەیی بە مانای ئەوەیە کە کۆمەڵگەی جیهانی ڕێزدەگرێت لە گەل، هەلبژاردنەکان و ئامادە بوونی خەڵکی ئێران . سەرۆک کۆماری ئیسلامی  ئێران بۆ ووتاردان لە حەفتاو دووهەمین  کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە .

سەرپەیڤ