ئه‌یلوول 18, 2017 16:48 Asia/Tehran
  • چوونە دەر لە بەرجام ئیعتبار وبایخی ئەمریکا لەناو دەبات

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە کاروباری بەرجام لە بارەی چوونەدەر لەم ڕیککەوتنە وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداو سیما، بن ڕودز ڕاوێژکاری باراک ئوباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە کاروباری بەرجام ، لە پەیامی توئیتری دا وشداری دا کە چوونە دەرلە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ، دەبێتە هۆی ڕودانی قەیران لەگەڵ ئەم وڵاتە. رودز وتی: چوونەدەر لەبەرجام هەروەها دەبێتە هۆی لەناو چوونی باێخ وئیعتباری ئەمریکا بۆ شکڵ دان بە ڕیککەوتنەکانی ناڤۆکی تر بۆنمونە لەگەڵ کوریای باکوور کە ئەمە شوێنهاتی جیدی بەدواوە دەبێت. ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک " بەریتانیا ، فەرانسە، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا وئاڵمان،" لە ژانێڤەری دووهەزاروشازدە جێ بەجێ کراوە ، دوناڵد ترامپ هەموو کات بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی تری بەرجام ، بەرنامەی گشت داگری کۆهەنگاوی هاوبەشی ڕێککەوتنی ترسێنەر زانیوە وخوازیاری تیکدانیەتی بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دۆژمنکارانەیەی ترامپە. سەرەڕای تەییدکرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پیبەند بوونی ئێران بە بەڵینەکانی لەهەمبەر بەرجام، ئەمریکا هەموو کات لە جێ بەجێ کرانی بەرجام کارشکینی دەکات.

سەرپەیڤ