ئه‌یلوول 19, 2017 08:47 Asia/Tehran
  • راوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا سەبارەت بە سات و سەودای بانکی و پێوەندیی کۆنسولی

"محەممەد جەواد زەریف" و "بوریس جانسۆن" وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا ئێوارەی دووشەممە لە شاری نیۆیۆرکدا ڕێگاکانی پەرەپێدان و قووڵ کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە نیۆیۆرکەوە؛ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا لەم دیداردا بە پێداگری لە سەر پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی دوو وڵات، سەبارەت بە زۆر پرسی جۆربە جۆر لە پێوەندیی دوولایەنەیاندا لەوان سات و سەودای بانکی و پێوەندیی کۆنسولی بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەم دیدارەدا بە ئاماژە بەوەی کە لەندەن لێبڕاوانە داکۆکی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش دەکات، پێی داگرت لە سەر پێویستیی پارێزرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە و جێبەجێ کرانی بە تۆکمە و تەواوی.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بە پێداگری لە سەر پێبەند بوونی ئێران بە هەموو بڕگەکانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش،بەوەبەر ڕەخنە دانی هەراو هوریا نانەوەی لایەنی ئەمریکایی لە جێبەجێ کردنی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە، دەوڵەتی ئەمریکای بە هۆکاری خاو بوونەوەی ڕەوتی جێبەجێ کرانی بڕگەکانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش زانی.

پرسەکانی هاوپێوەند بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوان ئێراق، سووریا، یەمەن، بەحرەین و ئەفغانستایش لە تەوەرەکانی دیکەی باس و وتووێژی دوو وەزیری دەرەوە  بوو کە لەو باس و وتووێژانەدا جەخت کرا لە سەر پێویستیی کۆتایی هاتنی توند و تیژی لەم ناوچانە و بەڕێوەچوونی وتووێژ و دانوستان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و ناکۆکی.

سەرپەیڤ