ئه‌یلوول 19, 2017 13:31 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئاسایشتی سنوورەکانی ئێران لە سای لە سەرهەست بوونی هێزی نیزامیی ئەم وڵاتەیە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: لە سای وریایی هێزە لەشکری و ئاسایشتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تەواوی پیلانەکانی دوژمنان لە سنوورەکاندا پووچەڵ دەبنەوە.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئاسایشتی سنوورەکانی ئێران لە سای لە سەرهەست بوونی هێزی نیزامیی ئەم وڵاتەیە و لە سای وریایی هێزە لەشکری و ئاسایشتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تەواوی پیلانەکانی دوژمنان لە سنوورەکاندا پووچەڵ دەبنەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە سەردانێکی بەرەولای سنوورەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران ، ئاسایشتی سنوورەکانی ئێرانی بە پاوەجێ نرخاندو ڕایگەیاند: بە ئامادە بوونی هێزە لەشکری و ئاسایشتییەکان، سنوورەکانی ئێران لە بوونی یاخی و نەیارو دژە شۆڕشەکان پاک بوونەتەوەو کۆماری ئیسلامیی ئێران خاوەنی ئاسایشتێکی باش و پاوەجێیە.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە بێداری و لە سەرهەست بوون لەو بنەماسەرەکییانەی بەرنگار بوونەوەی دوژمنە لە لایەن هێزی نیزامی و لەشکریانی ئێرانەوە، وتیشی: لە سای بێداری و لە سەر هەست بوونی خەباتکارانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هێزە لەشکرییەکانی دیکەی ئێرانە کە دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ناوێرن لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیک ببنەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وریایی و لەسەرهەست بوونی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە بەرنگار بوونەوەی هەڕەشەو مەترسیی دوژمنان ڕێزی گرت.