ئه‌یلوول 19, 2017 13:33 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا جەننەتی: ئەمریکا بەنیازی دابڕینی ناوچەی کوردستانە لە عێراق

سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە ئێران وتی: ئەمریکا بە نیازە کوردستان لە عێراق داببڕێت هەتا ئیسرائیلێکی دیکەی پێ دروست کات.

ئایەتوڵڵا ئەحمەدی جەننەتی سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئاهەنگی دەستپێکی سێهەمین کۆبوونەوەی فەرمیانەی سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە تاراندا، وێڕای وشداری دان سەبارەت بە بەرپاکرانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمە خواستی ئەمریکاو عەرەبستانی سەعودی و ڕژێمی زایونییە و ئەوانە بەنیازن بەم کارەیان موسڵمانان لاواز کەن.

ئایەتوڵڵا ئەحمەدی جەننەتی سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری وتیشی: وەها پیلانگەلێک سەر ناگرن، بەڵام دەبێ وریابین و بەرنگاری ڕافیراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق ببینەوە.

بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئایەتوڵڵا ئەحمەدی جەننەتی سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری هەروەها بە دەربڕینی ئەمەی کە بێ دەنگە اێکردنی موسڵمانان لە بەرامبەر بەرەکوژی لە میانماڕدا لە سەریان گران دەکەوێ، پێی داگرت: هاودەردی دەربڕینی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بوارەدا گرینگەو وڵاتانی دیکەش دەبێ لەم بوارەدا هاوڕێیەتی ئێران بکەن

لە ئەنجامی هێرشی سوپای میانماڕ بۆ سەر موسڵمانانی ڕوهینگیایی لە پارێزگای ڕاخینی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کە لە 25ی ئوتی ڕابردووەوە دەستی پێکراوە، هەزاران کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو پتر لە چوارسەد هەزار کەسیش هەڵوەداو ئاوارە کراون.

ئایەتوڵڵا ئەحمەدی جەننەتی سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، هەروەها وێڕای ڕێزگرتن لە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزیش، ئەم یادەوەرییەی بە نیعمەتێکی گەورە لە لایەن خوداوەندەوە زانی و وتیشی: سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز، نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەهێز کردو گیانی شەهادەتخوازی و لەخۆبردوویی بووژاندەوە.

31ی خەرمانان ڕێککەوت لەگەڵ 22ی سپتامبەر ساڵگەڕی دەست پێ بوونی شەڕی داسەپاوی بەعسی سەددام بە سەر ئێراندایە کە لەمێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا وەک حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز ناودێری کراوە.

سێهەمین کۆبوونەوەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری ئێوارەی سبەینێ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی پێ دێت.