ئه‌یلوول 19, 2017 19:11 Asia/Tehran
  • ولایەتی : وتووێژی هەمدیسان لە بارەی بەرجام قەبوڵ ناکرێت

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی لەبارەی پێشنیاری ڕۆژئاواییەکان بۆ دەسپێکرانەوەی وتووێژەکان لە بارەی بەرنامەی گشتداگری هەنگاوی هاوبەش بەرجام وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران قەبول ناکات هەمدیسان لەبارەی بەرجام دانوستان بکرێت.

عەلی ئەکبەری ولایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نیودەوڵەتی ئەمڕۆ سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما ڕایگەیاند : جارێک ئەم وتووێژانە ئەنجام بووە وماوەگەلی دوورودرێژ ئێران لەگەڵ تاقمی پێنج کۆ یەک " ئینگلیس ، فەرانسە ، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا وئاڵمانیا " وتووێژی کرد هەتا دوو لایەن بە ئاکام گەیشتن وهیچ گومانێک لە لایەن هیچ وڵاتێکەوە لەم گرێبەست وڕێککەوتن نامەیەدا قەبوڵ کراو نیە . ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک لە ژانێڤەری دوو هەزارو شازدە جێ بەجێ کرا، بەلام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمه هەموو کات لە جێ بەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵێنی دەکات. ولایەتی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا هەرئێستاکە گەڵآڵەی نوێی ورووژاندنی قەوم وئەتنەکان بۆ پارچە پارچە کرانی وڵاتانی وەڕێ خستووە، وتی: هەڵوێستی ئێران لە مە سەلەی کوردستانی عێراق بەگشتیی ڕوون ودیارە ولە یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچە لەوان عێراق پشتیوانی دەکات. ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەکاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئەگەر جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق ڕوو بدات تەشەنا ئەکاتە ناو وڵاتانی تریش ودەرفەتێک بۆ بەشداری زاێونیەکان وئەمریکیه کان دابین دەکات هەتا لە داهاتوو دا وەکوو پشتیوانانی قەوم وئەتنەکانی ناوچە بێنە مەیدانەوە ووەکوو سووریا ، ئەوێ ئاڵوزبکەن. پیداگری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی عێراق لە سەر بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لەم ناوچەیە ، لەگەڵ کاردانەوەی بەبڕانەی دەوڵەتی عێراق ، تاقمە جۆرەبە جۆرەکانی عێراقی ، وڵاتانی ناوچە وڕۆژئاوا ڕووبە ڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ