ئه‌یلوول 19, 2017 21:02 Asia/Tehran
  • روحانی: زیانی چوونەدەر لە بەرجام، سەتی سەت بە زیانی ئەمریکایە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، چوونەدەر لەبەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی بەرجامی بە مانای لاواز کردنی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، دیپلۆماسی و وتووێژ زانی و پێداگری کرد : زیانی چوونەدەر لە بەرجام سەتی سەت بەرۆکی ئەمریکا دەگرێتەوە.

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتنی ژومارێک لە بلیمەتانی سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا لە نیۆیۆرک، وێڕای هیواداری دەربڕین سەبارەت بەوەی  هیچ کام لە لایەنەکانی بەرجام هەڵە نەکەن و بەرجام  بنپێ نەکەن  ، وتی :  ئەگەر بڕیار بێت  ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی بە پێی دڵخوازی  کەسێک بنپێ بکرێت، ئەمە بە مانای بانگێشتنی جیهان بۆ بشێوی ، زۆربێژی و هێزی سەربازییە  .

روحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران بە تەواوەتی بەڵێنەکانی  جێبەجێ کردووە و شایەتیەکەشی  ڕاپۆرتەکانی ئازانسی  نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییە  وتی : ئەگەر ئەمریکا لەبەرجام بچێتە دەر، کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بۆ هەر بارودۆخێک ئامادە کردووە و هیچ نیگەرانییەک لەم بارەوە لە ئارادا نییە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەبارەت بەوەی ئایا ئێران  سەبارەت بە پرسەکانی دیکە ئامادەیە لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ بکات وتی : ڕ ێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بەشێوەی ڕەسمی ڕایانگەیاندووە کە معیاری متمانەکردنی ئێران بە ئەمریکا  هەر ئەم ڕێککەوتنی ناڤۆکییەیە، ئەگەر ئەمریکا هەڵەی کرد ئەوەدیارە وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە پرسەکانی دیکەش بێ بایخە و قازانجێکی نابێت.

رۆحانی بە ئاماژەدان بە پرسی سوریاش وتی : ئێران هەرلەسەرەتاوە لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە تیرۆریزم نابێ زاڵ بێت بەسەر وڵات و خەڵکی سوریا بەڵام  هەندێ  وڵات  ئەم پرسەیان قەبووڵ نەبوو و کاتێک بینیان  لە سوریا هەموو خەڵکی بێ تاوان لەلایەن تیرۆریستانەوە دەکوژرێن ، لەوە تێگەیشتن  ڕێگایەکیان  جگە لە خەبات و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان نییە  .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : ئەگەر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ناوچەکانی دیکەی جیهان کێشە و گرفت هەیە ، ڕێگەچارەکەی  هەڕەشە، بایکۆت و شەڕ نییە بەڵکوو ڕێگەچارەکەی دیمۆکراسی، دەنگ و ڕای خەڵک، مێزی وتووێژ، بیروڕا گۆڕینەوە و گەیشتن بەڕێگەچارەیە.

سەرپەیڤ