ئه‌یلوول 20, 2017 18:05 Asia/Tehran
  • واژۆ کرانی پەیمانی چێکردنی گەورەترین هێزگەی هەتاویی ئێران

ئاهەنگی واژۆ کرانی پەیمانی چێکردنی گەورەترین هێزگەی هەتاویی ئێران بە بارستانیی بەرهەمهێنانی 600 مێگاوات کارەبا، ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی حەمید بەعیدی نەژاد باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئالێکس چی شولم وەزیری بازرگانی و وزەو ستراتژیای پیشەسازیی بریتانیا دەستی پێ کرا.

بەپێی بۆچوون و ڕاگەیاندنی کۆمپانیای کورکاسی بریتانیا کە بەڕێوەبەری گەڵاڵەکەیە، ئەم پەیمانە گەورەترین هاوکارییەکە کە لە نێوان کۆمپانیایەکی بریتانی و ئێران دوای هەڵگیرانی بایکۆتەکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دەگرێت. بە تەواو بوونی ڕەوتی چێکرانی ئەم هێزگە هەتاوییە لە ساڵی 2020 دا، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێتە خاوەنی گەورەترین هێزگەی هەتاوی لە جیهاندا.

لەم ئاهەنگەدا جیا لە حەمید بەعیدی نەژاد باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئالێکس چی شولم وەزیری بازرگانی و وزەو ستراتژیای پیشەسازیی بریتانیا، ڕیچاردبیکەن سەرۆکی دەستەی دۆستایەتیی پەرلەمانی بریتانیاو ئێران و لۆرد لامۆنت ناردراوی تایبەتی دەوڵەتی بریتانیا بۆ کاروباری بازرگانیی ئێرانیش وتار پێشکەش دەکەن.

چواردەی ژوئیەی 2016 ئەنجومەنی نیشتیمانیی چێکەرانی وزەی هەتاویی بریتانیا و وەزارەتی وزەی ئێران اە پەیوەندی لەگەڵ ڕۆنانی هێزگەیەکی هەتاوی، چێکردنی کارگەی پەنێلگەلی هەتاوی و گواستنەوەی زانستی دەکارنانی سیسێتمگەلی هاوپەیوەند بە وزەی هەتاوی لە ئێران، تەبایی نامەی هاوکارییان پێکەوە واژۆ کرد بوو.

سەرپەیڤ