ئه‌یلوول 20, 2017 21:26 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئەمریکا بە پەیمان شکاندنەکانی، بڕوامەندیی جیهانیی خۆی لە دەست دەدات

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند:پەیمان شکاندن و پێشێلکردنی بەڵێنە نێونەتەوەییەکان تەنیا بڕوامەندیی جیهانیی خۆی لە دەست دەدات.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک، تیشکی خستەسەر بێ بەڵێنی و پەیمان شکێنییەکانی ئەمریکا لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و وتیشی: واشێنگتۆن بە پەیمان شکاندن  و  پێشێلکردنی بەڵێنە نێونەتەوەییەکان تەنیا بڕوامەندیی جیهانیی خۆی لە دەست دەدات.

ڕۆحانی وتیشی: ئەدەبیاتی نەزانانە، کرێت و ڕق لە دڵانەی سەرچاوە گرتوو لە زانیاریی هەڵەو بوختانگەلی بێ بنەمای ڕۆژی سێ شەممەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی گەلی ئێران لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان نەک هەر لە شان و شکۆی ئەم ڕێکخراوەیەدا نەبوو، بەڵکو لەگەڵ خواستی ئەمڕۆی تەواوی گەلانی بەشداری کۆبوونەوەکەش دا یەکی نەدەگرتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێبازی ئاشتییە، ڕاشیگەیاند: ئێران یەکەم وڵاتێک نابێت کە ڕێککەوتنەکە پێشێل دەکات، بەڵام دیارە بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ پێشێلکرانیشی دا دەستەوەستان نابێت.

ڕۆحانی وتیشی: موسڵمانان لە یەمەن، سووریا، عێراق، بەحرەین، ئەفغانستان، میانماڕ و ناوچەکانی دیکە لەوپەڕی هەژاری و شەڕو تێکهەڵچوون دا دەژین و کۆمەڵێک پێیان وایە کە دەتوانن ئاسایشت و تەناهی و گەشەی درێژماوە بۆ وڵاتەکانیان دابین بکەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران لە ڕیزی پێشەوەی خەباتی دژی تیرۆریزم و توندئاژۆیی مەزهەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دایە وتیشی: پشتگریی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە لە شەڕی دژی تیرۆریزم دا هەڵوێستێکی مرۆڤانەو ستراتژیکییە.

سەرپەیڤ