ئه‌یلوول 22, 2017 09:31 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی هەفتەی بەرەڤانیی پیرۆز لە سەرانسەری ئێران بە بەرنامەی جۆربەجۆرەوە

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی سێپتەمبەر هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەسپێبوونی شەڕی داسەپێندراوی ڕژێمی بەعسی ئێراق بە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

سوپای دەسدرێژکاریی ڕژێمی سەدام (دیکتاتۆری لەسێداردراوی ئێراق) ٣١ی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ (سێپتەمبەری ١٩٨٠) بەم خەون و خەیاڵەوە کە تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا دەست دەگرێ بە سەر تاراندا، پەلامارێکی بەربڵاوی بە پشتیوانیی هەموو چەشنە چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگی دژ بە ئێران دەست پێ کرد.

٣١ی خەرمانان لە ڕژژمێری ئێراندا دەسپێکی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز دێتە ئەئژمار. لەم هەفتەیەدا ڕێ و ڕەسمی جۆر بەجۆر لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە دەچێ.

ڕژێمی بەعسی ئێراق ٣٧ ساڵ لەومەبەر بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەتی تازەپێکهاتوویی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە یارمەتیی هەمەلایەنەی ئیستیکباری جیهانی، شەڕێکی تۆکمە و تەواوی دژ بە ئێرانی ئیسلامی دەست پێ کرد کە هەشت ساڵ درێژەی هەبوو.

سوپای ڕژێمی بەعسی سەدام لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕی دژ بە ئێرانی ئیسلامی لە لایەن زلهێزانی جیهانەوە داکۆکی و پشتیوانییەکەی هەمەلایەنەی لێ  دەکرا و وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارسیش  یارمەتییەکی زۆریان دا و لە ڕاستیدا سوپای ڕژێمی بەعس ببوو بە ماشینی جەنگی لە خزمەتی ئامانج و زێدەخوازییەکانی بیانییەکان لە ناوچەکەدا.

 

 

سەرپەیڤ