ئه‌یلوول 22, 2017 09:32 Asia/Tehran
  • سەردار سولەیمانی: کەمتر لە سێ مانگی دیکە ماوە هەتا نۆغرۆ بوونی  یەکجارەکی داعش

فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران وتی: بە سەرنج دانی ئەو زەبرە قورسەی لە ناوچە جۆرەجۆرەکانی ئێراق و سووریا لە چەن مانگی ڕابردوودا لە داعش کەوتووە ، دەتوانین بڵێین بە پێی پێشبینییەکان کەمتر لە سێ مانگی دیکە ماوە بۆ راگەیاندنی بنەبڕ بوونی یەکجاری داعش و تیاچوونی حکومەتی داعشی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا؛ سەردار "قاسم سولەیمەنی" ئێوارەی پێنجشەممە لە شاری لەنگروود (پارێزگەی گیلان لە باکووری ئێران) وتیشی: ئێمە زەبری خۆمان لێبڕاوانە و بێ وچان لە داعش ئەم لووە شیرپەنجەییەی دەسپەروەردەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەدەین.

سەردار سولەیمانی پێی داگرت؛ هیچ گەل و دەوڵەتێک جگە لە ئێراق، سووریا، لوبنان ، خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری و لاوانی بوێری موجاهید کە لە ناوچە جۆر بەجۆرەکانەوە هاتن، ناتوانن بانگەشەی بنەبڕ کردنی داعش بکەن لەبەر ئەوەی کە ئەو دەوڵەتانەی وا خۆیان داعشیان دانا و داکۆکییان لێ کرد و دەیکەن، ناتوانن بانگەشەی تیابردنی داعش بکەن.

فەرماندەری هێزی قودسی سپا لە درێژەدا جەختی کرد: یەکێک لەو هۆکارانەی کە بووە هۆی ئەوەی کە ئێمە بۆ یارمەتیدانی گەلانی سووریا و ئێراق بێینە مەیدانەوە، ئەوەیە کە ئەم کێشە گەورەیە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە گونجاو نییە واتە بزماری دیپلۆماسی بە هیچ تەوشێیەک ناچێتە نێو ئەو کێشەوە و ناتوانی چارەسەری ئەو کێشەیە بکات.