ئه‌یلوول 22, 2017 10:46 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: هێزە چەکدارەکان ئامادەی بەرگری لە ئێرانن

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە دەسپێبوونی مانگی موحەڕەم و عاشورا و تاسوعای حسێنی (ع) وتی: لە ماوەی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆزدا بەردەوام یەکێک لە گەورەترین ویست و ورەکانی خەڵک بۆ گیانبەخت کردن و شەهید بوونیان، تابلۆی حەماسی عاشوورا و کەربەلا بوو.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە دەسپێبوونی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز و ڕژەی هێزە چەکدارەکان لە تەنیشت حەرەمی پاکی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە تاران وتیشی: مانگی موحەڕەم مانگی لەخۆبردوویی، گیانبەخت کردن و شەهید بوونە و گەلی ئێران ٣٧ ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر بە دەسدرێژییەکی دڕندانە و بێ بەزەییانە، بە پەیڕەوی لە سالاری شەهیدان حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) و فەرهەنگی عاشوورایی بە دڵ و گیان بەرگری کرد لە شەرەف، خاک و سەربەزریی خۆی.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرگری لە خۆی چاوەڕێی ئیزنی کەس نابێ، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەر باروودۆخێکدا توانای سەربازی و بەرەڤانی خۆی تا هەر ئاستێک کە بە پێویستی بزانێ، بەرز دەکاتەوە.

سەرپەیڤ