کات و ساتی نوێی بڵاو بوونەوەی بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کوردیی کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئهیلوول 22, 2017 12:53 Asia/Tehran
بە سەرنج دان بە گۆڕدرانی کاژێری فەرمیی لە ئێراندا خشتەی کات و ساتی بلڵو بوونەوەی بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کوردیی سەحەریش گۆڕین بە خۆیەوە دەبینێ.
لە ئەمڕۆ هەینی سی و یەکەمی خەرمانانەوە کاتی بڵاو بوونەوەی بەرنامەکانی سەر لە بەیانی ڕادیۆ کوردیی تاران بە زاراوەی سۆرانی هەروەک رابردوو لە سەعات ٨ تا ٩ی بەیانی بە کاتی تاران دەبێ.
بەڵام کاتی بڵاو بوونەوەی بەرنامەکانی ئێوارەی ڕادیۆ کوردی تاران بە یەک سەعات گۆڕدران لە دوو بەشی سۆرانی و کورمانجی لە کاژێر ١٧ تا ٢٠ بە کاتی تاران بڵاو دەبێتەوە.
شایانی باسە کاتی بڵاو بوونەوەی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی کوردیی سەحەر لە دوو بەشی سۆرانی و کورمانجی هەر وەک جاران سۆرانی (١٩:٣٠ )، کورمانجی (٢١:٠٠) و سۆرانی (٢١:٣٠) دەبێ.
هەموو ساڵێ لە ئێراندا ٣١ی خەرمانان کاژێری فەرمیی وڵات یەک کاژێر دەکێشرێتە دواوە.