ئه‌یلوول 22, 2017 19:05 Asia/Tehran
  • وڵامی بەبڕشتانەی خەڵکی ئێران بە قسەکانی دوژمنانە و دژە ئێرانیی ترەمپ

نوێژکەران لەسەرانسەری ئێرانی ئیسلامی، دوای خوێندنی نوێژی هەینی ، خۆپیشاندانی دژە ئەمریکییان بەڕێوە برد .

نوێژکەران لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی، بە بەرزکردنی دروشمی دژە ئەمریکایی، وتاردانی بێ بنەمای دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی گەلی مەزنی ئێرانیان ئیدانە کرد  .

نوێژکەرانی تارانی و شارەکانی دیکەی ئێران، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانیان  دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا، نەمان بوئیسرائیل، نەمان بۆ بەریتانیا و نەمان بۆ ئالی سعودیان بەرز کردەوە  .

ئاڵای ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیش لە ڕەوتی خۆپیشاندانی دژە ئەمریکایی لە سەرانسەری ئێرانیان  ئاگر تێ بەردا.

ترەمپ لە وتاردانی ڕۆژی سێ شەممەی  لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران کە یەکێک لە جەمسەرەکانی سەرەکیی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان لە ناوچەیە،  بە بڕوای خۆی بە داکۆی کردن لە تیرۆریزم تۆمەتبار کرد.

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری  دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە لە کاردانەوە بەرامبەر بە  قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا وتی : قسەکانی ترەمپ ئەوەند ەبێ بنەما ، دروشمانە و بێ ناوەڕۆک بوو  کە بایخی ئەوەشی  نییە وڵامی بدەیەوە.