ئه‌یلوول 23, 2017 11:03 Asia/Tehran
  • رۆحانی: پێویستە لەقوتابخانەو خوێندنگەکان، ڕێز بگرین لە بیروڕای کەسانی دیکە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی خوێندنگەکان و دەسپێکرانی سەری ساڵی نوێی خوێندن بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە خوێندنگەکان دەبێ شوێنی پرۆڤەکردنی ئەخلاق و ڕێزدانان بن، وتی: پێویستە لە خوێندنگەکان، بیروڕای کەسانی دیکە، وەربگیرێ و ڕێزیان بۆدابنرێ.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەو ئاهەنگەدا کە لە هونەرستانی کچانی شەهید مودەریس لەتاران بەڕێوە چوو، ئەو پرسیارە وەک پرسیاری مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ هاتەئاراوە کە چلۆن دەبێ لە خوێندنگە، بیروڕای کەسانی دیکە قەبووڵ بکرێ و ڕێزی لێ بگیردرێ و پرۆڤەی ئەخلاق و ئەدەب، بکەین؟

رۆحانی پاشان ڕێزی گرت لە کرانەوەی قوتابخانەکان و دەسپێبوونی ساڵی تازەی خوێندن و هاوکات بوونی لەگەڵ پەیامی ئیسارگەریی ئیمام حوسێن(ع) و یارانی وەفاداری، و دەسپێکرانی خولی نوێی چالاکی و هەوڵدان لەبواری پەروەردەو بارهێنانی لە قوتابیان، مامۆستایان و گشت کاربەدەستانی وەزارەتخانەی گرینگی پەروەردەو بارهێنان، پیرۆزبایی کرد.

رۆحانی وتیشی: لێدرانی زەنگی دەسپێکرانی ساڵی تازەی خوێندن، دەسپیکی هەنگاونان بەرەو پلیکانێکی نوێیە کە پاش پێوانی دواپلیکان دەبێ بگەنە ئاستێک لە توانا و زانست کە بۆ چوونە نێو واری چالاکی، کار و هەوڵدان لە کۆمەڵگادا ئامادە بن.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ تازەلاوان و گەنجانی قوتابی و خوێندکارانی ئێرانی، سەرکەوتنی زۆریان لەبواری جیاجیای زانستی لەجیهاندا بەدەست هێناوە، وتی: بە نەمانی کەم و کوڕیی لە کردەوەکان دەکرێ لە سەرچاوەو سەرمایەکان بە باشترین شێوە کەڵک وەربگیردرێ.

سەرپەیڤ