ئه‌یلوول 23, 2017 16:30 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕووسیا لە تاران : بەربەرەکانی لەگەڵ ئێران وڕوسیا بە قازانجی ترامپ نییە

باڵوێزی ڕوسیا لە تاران وتی: بەربەرەکانی لەگەڵ ئێران وڕوسیا بە قازانجی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا نییە ومسکۆ هیچکات بەکرێگیراوی ئەمریکا نەبووە ونابێت.

" لوان جاگاریان" باڵوێزی ڕوسیا لە تاران ، ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا  وتی: ئەمریکا دوای هەڵبژێردرانی ترامپ وەکوو سەرۆک کۆمار زۆر جار ڕایگەیاندووە کە لەدووی چارەسەر کرانی کێشە وگرفتەکانی قەیران لە ناوچە جۆربە جۆرەکان لەوان شێوە دۆرگەی کوریایە ، کەوایە بە ئەمریکیەکان ڕاسپێری دەکەین ، ئەمریکا کێشە وگرفتی ناوخۆیی زۆری هەیە وپێویستە سەرنجی خۆیت لەسەرچارەسەرکرانی ئەم کێشانە وەکوو ڕەگەز پەرەستی چڕبکەنەوە. جاگاریان وتیشی: ئەمریکا لەحاڵێکدا وڵاتانی تر بە بنپێکردنی مافی مرۆڤ ونێودەوڵەتی تاوانبار دەکات کە بۆخۆی یەلەمین وگرینگترین بنپێکەری مافی نێودەوڵەتیە. باڵوێزی ڕوسیا لە تاران، ترۆریسمی بە کێشە وگرفتی هاوبەشی هەموو وڵاتانی جیهان وبەرەنگاربووەنوەی لەگەڵی پێویستی هاوکاری هەمە لایەنە زانی ووتی: ئەمریکا هۆگریەکی بۆ هاوکاری لەگەڵ مسکۆ لە چوارچیوەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم نیە ومسکۆ چاوەڕوانی هەیە ، واشنتۆن لەم بارەوە هەمدیسان پیداچوونەوە بکات. باڵوێزی ڕوسیا لە تاران هەروەها پاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقی بە سیاسەتی وڵاتەکەی زانی ووتی: ڕوسیا لە بارەی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی لە هەڕێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ حسێن جابری ئەنساری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران " نەزار خیروڵڵا ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێراق لە مسکۆ وتووێژی کردو لەسەرهەڵوێستی مسکۆ لەسەر پاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق پیداگری کردووە.

سەرپەیڤ