ئه‌یلوول 24, 2017 13:02 Asia/Tehran
  • ئەمیر پوردەستان: ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا لە هاتنی بۆ ناوچە، پەلاماردانی ئێران بوو،  داکۆکیی ئێران لە بەرەی خۆڕاگری بڕانەوەی بۆ نییە

جێگری فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا لە هاتنی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پەلاماردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، رایگەیاند: واشینگتۆن تا ئێستا لە ناوچەدا هیچ شتێکی جیا لە شکست و سەرشۆڕی بە نسیب نەبووە.

ئەمیر سەرتیپ "ئەحمەد ڕەزا پوردەستان" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەمدا، سیستەمی بەرەڤانیی ئێرانی گەلێک بەهێزتر لە پێشبینیی ئەمریکاییەکان لە قەڵەم دا و ڕایگەیاند: ئەمریکاییەکان پاش گەیشتنە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، ئەم مەسەلەیان بۆ دەرکەوت.

جێگری فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هاتنی ئەمریکاییەکان بۆ ناوچە، خاڵی بەهێز و لاوازی ئەوانیان بۆ دەرکەوت و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا دوکتۆرینی ئۆپەراسیۆنیی خۆیان پێناسە کردووە.

ئەمیر سەرتیپ "ئەحمەد ڕەزا پوردەستان" هەروەها بە ئاماژە بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی "دۆماڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران بۆ بەرگریی لە یەکپارچەیی خاکی خۆی لە هەر جوگرافیایەک کە پێویست بێ، زەبر دەوەشێنێ لە دوژمنەکەی.

جێگری فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥)ـیش وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە کردەوەی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە بواری بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشدایە.

ئەمیر پوردەستان هەروەها رایگەیاند کە دوکتۆرینی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەڤانی و بە پێی هەنگاوی پێشپێگرانەیە و ئێران بەنیازی دەسدرێژی کردنە سەر خاکی هیچ وڵاتێک نەبووە و نابێ.

جێگری فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وڵاتانی ئێراق و سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریستاندا ڕاشکاوانە رایگەیاند: پشتیوانی ئێران لە بەرەی خۆڕاگری تەنیا یەک چرکە ساتیش بڕانەوەی بۆ نییە و تاهەتایە کۆتایی نایەت.

 

سەرپەیڤ