ئه‌یلوول 24, 2017 17:57 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی نەیارەتییەکانی جەماوەر لە بارەی بەڕێوەچوونی کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەدان کەس لە خەڵکی دیالەی ڕۆژهەڵاتی عێراق جارێکی تر بە خڕ بوونەوە لە مەیدانی فەلاحەو لە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالە، داوای ڕاگیردرانی کۆپرسی یان کرد لەم پارێزگایەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، بەرلەمەش هەزاران کەس لە چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەددین و نەینەوا لە ڕۆژهەڵات و باکووری عێراق بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان و خڕ بوونەوەی ناڕەزایانە، دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند بوو.

مەحموود ڕەزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانیش وتوویەتی: زۆربەی جەماوەری کەرکوک نەیاری بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمن و ئەوانەی دەنگ بە ڕیفراندۆم دەدەن لە کەرکوک دا ژمارەیان زۆر کەمە.

سەرباری پەرە سەندنی ناڕەزامەندی لە ناوچەکانی باکووری عێراق بۆ دژایەتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کەچی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێ لە سەر بەڕێوەچوونی ئەم ڕیفراندۆمە لە 25ی سپتامبەردا دادەگرێت.

بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ