ئه‌یلوول 24, 2017 18:05 Asia/Tehran
  • نوێنەری کوردی مەجلسی ئێران : کۆپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی  ئێراق گەڵاڵەی زایونیستیە

نوێنەری خەڵکی بوکان لە مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران گەڵاڵەی کۆپرسی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراقی بە نەخشەی وەیشوومی ڕژیمی زایونی لە ناوچە زانی .

بوکان یەکێک  لە شارە گرینگە کورد نشینەکانی ئێران هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە .  بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مەجلس " محەمەد قەسیم عوسمانی "  نوێنەری خەڵکی بوکان لە باکووری  ڕۆژئاوای ئێران  لە مەجلسی ئێران  ڕۆژی یەکشەمە  وتی   هەڵوێستی نوێنەرانی کوردی مەجلسی  ئێران  لە هەمبەر کوپرسی هەرێمی کوردستانی  ئێراق هەمان  هەڵوێستی   ڕوونی  نیزامی کۆماری ئیسلامی  ئێرانە  و ئەو کۆپرسیە بە   پیلانی نەگریسی  ڕژیمی زایونی لە ناوچە  دەزانین و مەحکوومی دەکەین . هێندێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی  ئێراق  7 ژوئەن لە دانیشتنێکدا  بە ئامادە بوونی  مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە   لە گەڵ  بەڕێوە چوونی  کۆپرسی  سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی لە ئێراق لە 25  سێپتامبری  2017 ڕەزامەندیان دەربڕی  پرسێک کە  ڕووبەڕوو  بویەوە  لە گەڵ  نەیاریەتی  بە بڕی   دەوڵەت  تافمە جورا.جورەکانی وڵاتانی ناوچە و جیهان . بەو حاڵەش  مەسعوود بارزانی   سەرۆکی هەرێمی  کوردستانی ئێراق  داوای لە کوردەکانی ئێراق کردووە لەو کۆپرسیە  بەشداری بکەن